SORANİ- قازی عەسگەر: حەج دەبێتە هۆی یەکگرتوویی لەنێوان موسوڵمانان
نوێنەری وەلی فەقی بۆ کاروباری حەج و زیارەتی ئێران ، فەریزەی حەجی بە بابەتێکی یەکێتی خولقێن زانی لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی دوژمنان .
حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سەید عەلی قازی عەسگەر، سەرپەرەشتی حاجییەکانی ئێرانی و نوێنەری وەلی فەقی بۆ کاروباری حەجج و زیارەتی ئێران لە بەرنامەی (لقاءی خاس)ی کەناڵی جیهانی کەوسەر وتی : حەج خاوەن بەرەکەتی فراوان بۆ جیهانی ئیسلامە و بەسەرنج دان بە هەوڵی دوژمنان بۆخەوشاندنی ڕواڵەتی ئیسلام، فەریزەی حەجج دەبێتە هۆی یەکێتی و باشترین کاتە بۆ هاوبیروڕایی لەنێوان موسوڵمانان لەمەڕ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین قازی عەسگەر وتیشی: ڕوانگەی ئێران بەرامبەر بە حەج هیچکات ڕوانینێکی فیرقەیی نییە و ئامانجی دوژمنان لەم پڕۆپاگەندە نەرێنییە، ناکۆکی نانەوە لە نێوان فیرقەکانی جۆربەجۆری ئیسلامی و لە ئەنجامیش دا خەوشدارکردنی یەکێتی لەنێوان موسوڵمانانە .
سەرپەرەشتی حاجییەکانی ئێرانی وتیشی : زۆرێک لە مامۆستایانی باڵای شیعە لەوان حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و زۆرێک لە ئایاتی عیزام، فەتوای جۆربەجۆریان هەیە لەسەر ئەوەی کە حاجییەکانی ئێرانی حەتمەن دەبێ لە مزگەوتەکان و پیرۆزگەی ئەهلی سوننەت و لە پشتی سەری ئیمامانی جەماعەتی ئەهلی سوننە نوێژ بکەن و تەنانەت وەکوو ئەوانیش نوێژ بکەن چونکە فەریزەی حەج شوێنی یەکبوونی ئیسلامی و یەکێتی لەنێوان هەموو موسوڵمانانە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین قازی عەسگەر هەروەها سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی دوعای کومەیل لە حەجی ئەمساڵ وتی : سعودییەکان ڕایانگەیاند ئەمساڵ لەبەر گرفتی ئاسایشی توانایی دابین کردنی ئاسایشی شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی دوعای کومەیلیان نییە و هەربەم بۆنەیەش ئێران قەبووڵی کرد دوعای کومەیل لە نێو هوتێلەکان دا بەڕێوە بەرێت.
یەکەم تاقم لە زیارەتکارانی ئێرانی ماڵی خودا ڕۆژی یەکشەممە لە فڕگەی مەدینەی پیرۆز لە لایەن محەممەد عەبدورەحمان بیجاوی جێگری وەزیری حەججی عەرەبستان و ژومارێک لە بەرپرسان و کاربەڕێوەبەرانی حەجی ئەم وڵاتە و هەروەها بەڕێوەبەرانێک لە بعسەی مەقامی مەزنی ڕێبەری و ڕێکخراوی حەجج و زیارەتی ئێران، پێشوازییان لێ کرا