میوانییه‌ک که میوانداره‌که‌ی خودا و تۆ میوانی و بانگهێتشتکارهکهی قورئان و راگهیهنهرهکهی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یست(د.خ)ه چه‌نده مه‌زن و چه‌ند به شکۆیه… سوپاس بۆ خوداوه‌ند که هه‌مدیسان شانازیی پێداین بۆ ئەوه‌ی له‌و مانگه‌دا ببینه میوانی سه‌ر له‌نوێی و له کاتی پارشێواندا بینه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی زه‌وی له ئاسمان بین و چێژ به‌رین له‌و هه‌موو جوانی و نێعمه‌ته…
خه‌ڵکینه! مانگی خودا به‌و هه‌موو به‌ره‌که‌ت و ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ییه‌وه رووی له ئێمه کردووه. مانگێک که له لای خوداوه‌ند، باشترینی مانگه‌کانه و رۆژەکانیشی باشترین رۆژه‌کان و شه‌و و ده‌م و ساته‌کانی باشترین کاته‌کانه.
مانگێک که له‌ودا ئێمه بانگهێشتی میوانيی خوادوه‌ند کراوین و هه‌ناسه‌کانمان سه‌وابی زیکر و حه‌مدی خودای هه‌یه و خه‌وه‌که‌مان عیباده‌ته و کرده‌وه‌کانمان قه‌بوڵکراو و دۆعاکانمان موسته‌جاب ده‌بێ. که‌وایه به دڵ و نیازێکی پاکه‌وه داوا له په‌روه‌ردگاری خۆمان بکه‌ین که شانازی رۆژوو گرتن له‌و مانگه‌دا و تیلاوەتی قورئانی پیرۆزمان پێ بدات.
که وایه چەرمەسەر و رووڕه‌ش ئه‌و که‌سه‌یه وا له‌و مانگه پیرۆزه‌دا له مهغفهرهتی خودا بێبه‌ری بێ. له‌و مانگه‌دا به برسایهتیی و تینویه‌تیی خۆمان، برسایه‌تی و تینویه‌تیی رۆژی قیامه‌ت وه‌بیر بێنینه‌وه و یارمه‌تیی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بده‌ین
له کاتی نوێژ، ده‌ستمان روو لە ئاسمان بۆ دۆعا و نزا به‌رز بکه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتی نوێژ باشترین ساته‌کانه و له‌و کاته‌دا، حه‌ق ته‌عالا به چاوی ره‌حمه‌ته‌وه ده‌روانێته به‌نده‌کانی خۆی و ئه‌گه‌ر موناجات دۆعا و نزای له‌گەڵدا بکه‌ين، وڵاممان ده‌داته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌رای لێبکه‌ين له‌به‌یک ده‌بيسين و ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کمان هه‌بێ عه‌تای ده‌کا و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌و داوێنی بين ئیجابهت و دۆعاکانیشمان موسته‌جاب ده‌کا.
هه‌ر که‌س له‌ومانگه‌دا ئایه‌تێک له قورئان ته‌لاوه‌ت بکا، پاداشتي ئه‌و که‌سه‌ی هه‌یه که له مانگه‌کانی دیکه‌دا قورئان خه‌تم بکا. خودایه تاقه‌ت و توانا‌مان ده‌یه بۆوه‌ی بتوانین که‌ڵک له‌و لوتف و که‌ره‌مه وه‌رگرین.
خودایه له‌و گوناهانه‌ی وا پێش به دەنگ و دۆعاکانمان دەگرێ، خۆش به، گوێت له هاوارمان بێ که ده‌ڵێین؛ الهی و ربی من لی غیرک..