AborîÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ناردەی پتر لە 489 ملوێن دۆلار کاڵا لە کرماشانەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 489 ملوێن و 163 هەزار و 152 دۆلار کاڵا لە گومرگ و بازڕچە سەرسنوورییەکانی ئەم پارێزگایە ڕەوانەی دەرەوە کرا.

بە وتەی خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان ، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 489 ملوێن و 163 هەزار و 152 دۆلار کاڵا لە گومرگ و بازڕچە سەرسنوورییەکانی ئەم پارێزگایە ڕەوانەی دەرەوە کرا.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا وتیشی: ئەم ڕادە کاڵایە کە کێشەکەی ملوێنێک و 359 هەزارو 910 تەن  دەبێت، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ دا بەڕێ کراوە کە لە چاو هەر ئەم ماوەیە لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕووی بایەخەوە سەدی پێنج و لە ڕووی کێشەوە سەدی نۆ زیادی کردووە.

خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان ڕاشیگەیاند:  زۆربەی کاڵا ناردراوەکان کەرەستەی ناوماڵ، ئامێری خاوێن کردنەوە،مەتریاڵی پلاستیک، دەفرو حاجەتی مەلامین ، چیمەنتۆ، کیسەی پەلاستیک، چەشنی جۆربەجۆزی بەردی پولیش کراو، موبەریدەی ئاوی، تەماتەی تازەو یان ساردخانەیی و شیرو فرۆ بوونە.

خەلیل حەیدەری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە زۆربەی ئەم کاڵاگەلە ڕەوانەی عێراق کراون بە ڕاشکاوی وتیشی: بەتێکڕایی لە گومرگی پارێزگای کرماشانەوە کاری ناردەمەنی بۆ بیست و سێ وڵات ئەنجامی گرتووە

Başa dön tuşu