CîhanErebîstanÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ناکامی عەرەبستان لە مەڕ دەرکردنی بەیاننامە لەدژی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی

بەڕێوە بەری گشتیی کارو باری سیاسی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پێشنیاری عەرەبستان بۆ دانانی بەیاننامەی ڕیاز لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە نەیاریەتی و ژمارێک لە وڵاتانی دیکە پەسەند نەکرا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیون،” غولامحسێن دیهقانی”  بەڕێوە بەری گشتی کارو باری سیاسی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی عەرەبستانی بۆ نووسینی بابەتەکانی دەرەوەی بەرنامەی کار لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ساحێلی عاج وتیشی: بەیاننامەی ڕیاز بە پێچەوانەی ڕوحی هاوکاری و بنەماکانیی جار نامەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و جارنامەی ئەم ڕێکخراوەیە لە سەر هاودەنگی و یەکگرتوویی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان وچارەسەری کێشەکانی پێش ڕووی ئۆمەتی ئیسلامی جەختدەکات. دیهقانی، پیلان لە دژی ئێرانی وەک گرنگترین ئامانجی ئەمریکا وعەرەبستان زانی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و بەڕاشکاوی وتی: کۆبوونەوەی ڕیاز وبەیاننەمەکەی ئەو هەرگیز نابێ لەلایەن وڵاتە ئیسلامییەکانەوە پێشوازی لێوە بکرێت چوونکا ئەمریکا وعەرەبستان وەکوو ڕێک وپێک کەری ئەم بەیاننامەیە، بەجاران دوژمنایەتی خۆیان لەگەڵ مافەکانیی خەڵکی فەلەستین کە ئامانجی سەرەکی پێکهاتنی ڕێکخراوی کۆنفرانسی هاوکاری ئیسلامییە نیشان داوە.

لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی ڕیاز کەلە ٢١ مای ٢٠١٧ بە ئامادەبوونی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی و ” دۆناڵد ترەمپ”  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا لە ڕیاز بەڕێوە چوو، لە ئیدعایەکی بێ بنەما دا ئێرانیان تۆمەتبار بە پەرەی ئەتنخوازی و نائەمنی لە ناوچە دا کردووە.

چل وچوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دروشمی گەنجەکان، ئاشتی و پەرە لە ئاستی جیهانی بە یەک لکاوە، یازدە و دوازدەی ژوئیە لە ئابیجانی ساحلێلی عاج بەڕێوە چوو

 

Başa dön tuşu