CîhanMafên MirovanNûçeRojhilatanavin

SORANİ- نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٤ ملوێن یەمەنی لە برسێتیدان

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بەوەی کە قەیرانی ئەم وڵاتە ڕەهەندی جۆربەجۆر لە خۆ دەگرێ، وتی: ١٤ ملوێن یەمەنی بەرەوڕووی قەیرانی کەمبوون و یان نەبوونی خۆراک و خواردن بوونەتەوە و برسێتی سێبەری ڕەشی خۆی کێشاوە بە سەریاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ” ئیسماعیل وەلەد شێخ” باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن بە دڵتەزێن وسف کرد و ڕایگەیاند ڕێگاچارەی سیاسیی تەنیا ڕێگای گونجاو بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی ئەم وڵاتەیە.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن  و گەمارۆدانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە بە بیانوویی گەڕاندنەوەی “عەبدوڕەبە مەنسوور هادی” سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی قەیرانێکی یەکجار نالەباری مرۆیی کردۆتەوە.

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و دەرمان کردۆتەوە

Başa dön tuşu