IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- نەیارەتی ئێراق بەرامبەرکەڵک وەرگرتن لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ پەلامارکردنەسەر دراوسێکان

سەرۆک وەزیرانی ئێراق رایگەیاند : ئەم وڵاتە هیچکات مۆڵەت نادات کە لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ دەستدرێژی کردنەسەر وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرمانبەرانی  میدیا و لێکۆڵەرانی سیاسی بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدا لەبارەی مۆڵەت نەدا بە کەڵک وەرگرتن لە خاکی ئەم وڵاتە  بۆ هەرچەشنە دەستدرێژی و دوژمنایەتیەک بەدژی وڵاتی دراوسێ  وتی :  ئێراق نابێ ناوچەی گێرەوکێشە و دوژمنایەتی بێت  .

عەبادی وێڕای پێداگری کردن لەسەر  گەڵاڵەی بەربڵاوی دەوڵەت بۆ بنیاتنان و دامەزرانی سەقام  و ئاشتی لە سەرانسەری ئێراق وتیشی : سەرکەوتنی خەڵک و ئازاد کردنی خاکی وڵات  لاپەڕەیەکی نوێ لەڕووی ئێراقی بەهێز و پێشکەوتە دەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق  داوای لە سیاسەتڤانانی ئەم وڵاتە کرد ناکۆکی سیاسی بە قازانجی دوژمنە و ئەمە وەلا بنێت .

ناوبراو وتیشی :  بەغدا لە دامەزرانی  پێوەندی نوێ لەگەڵ دراوسێکان کە بە پێی  لێک گەیین و نەک بە پێی دوژمنایەتی بێت، پێشوازی دەکات

Başa dön tuşu