هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە دووهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی ” محەممەد ڕەسول اللە” توانیان شاری کەونارایی ” ئەلحەزەر” لە پارێزگای نەینەوا لە چنگ داعش رزگار بکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تاقمی نێو دەوڵەتی هەواڵدەری فارس ، هێزەکانی ئەلحەشد شەعبی ئێراق توانیان شاری کەونارایی ” ئەلحەزەر” لە پارێزگای نەینەوا ئازاد بکەن .
کەناڵی تەلەفەزیۆنی سومەرییە ی ئێراق بە گێرانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ” ئەلحشدی شەعبی ” ڕاپۆرتی دا ، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ئەمرۆ چوار شەممە توانیان ئەم شارە کەوناراییە یان لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد بکەن .
هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق رۆژی سێ شەممە ئۆپەراسیۆنی ” محەممەد ڕسول اللە” (ص) یان بەمەبەستی ئازادکردنەوەی شارستانی ” ئەلحەزەر” و ناوچەکانی گردو پەری ئەو دەستپێکرد .
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژی ڕابردوو تا بە ئەمرۆ ، لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەروەها توانیان ١٢ گوند ئازاد بکەن .شاری کەونارایی ئەلحەزەر لە دوو کیلو مەتری ناوەندی شارستانی ئەلحەزەر دایە و مێژینەی ئەو بە سەدەی دووهەمی بەر لە زایین دەگاتەوە