ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : کۆبوونەوەی ریاز دەرەنجامی خراپی لێکەوتەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بچڕانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی سعودیە ، ئیمارات ، بەحرێن و میسر لەگەڵ قەتەر گوتی : ئەو پرسانەی کە دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ریاز لە 21 ی ئایاری 2017 رووی دا ئاسەواری خراپی لێکەوتەوە .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە نێو پەیامنێراندا جەختی کردەوە : ئەم وڵاتانە دەبێ بتوانن لە پرۆسەیەکی پۆزەتیڤ و لە پشت مێزی دانوستان وتووێژ بکەن .

قاسمی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری پێوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ دراوسێکانی دایە وتیشی : لە کاتی رەخسانی بواری پێویست ، تاران بەدوای بەرزکرنەوەی هاریکاری ناوچەیی دایە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە بارەی رەوشی ئێستای سوریا گوتی : هەنگاوەکانی ئەمریکا لە سوریا بووەتە  هۆی ئەوەی کە  ترۆریستان کات  بەدەست بێنن و ئەکەر ئەمریکا لە ئاڕاستەی نەهێشتنی ترۆریسم دەیهەوێ ەنگاو هەڵگرێ ، دەبێ بە هەندێ لە بڕیارەکانی دا بچێتەوە .

قاسمی بە ئاماژە بە ڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاستانەی کازاخستانیش وتی : لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی پسپۆڕیی ئاستانە لە مسکۆ بەڕێوە دەچێ و لەوانەیە حەوتەی دواتری ، گەڕی پێنجەمی دانوسانەکانی ئاستانە بەڕێوەچێ .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە بارەی بانگەشەی رۆژنامەیەکی سعودی لە بارەی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی : یەکپارچەیی خاکی عێراق زۆر گرنگە و خەڵکی ئەم وڵاتە بە سەقام و دیموکراتیک ، دەبێ بتوانن  بە پارێزرانی مافی خۆیان ژیان بەرنەسەر .

قاسمی لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە ئاخۆ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە نیاز نیە لەبەر رووداوی ترۆریستیی لە تاران سکاڵا لە دژی وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستان بەرزبکاتەوە ، گوتی : بەر لەو رووداوە لێدوانی پڕوپوچ لە لایەن هەندێ لە کاربەدەستانی سعودی هاتە ئارا و تا ڕادەیەکی زۆریش گومان سازکەر بوو و ئەم بابەتە  لە لایەن دەزگا پێوەندی دارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ و لە کاتی گەیشتن بە کۆبەندیی پێوشوێن گرتنی پێویست ئەنجام دەبێ .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی بابەتی بایکۆتە دژە ئێرانیە کانی سێنای ئەمریکا وتی : سیاسەتی بایکۆت  سیاسەتێکی نوشوستی هێناوە   و کاربەدەستانی حکومەتی ئەمریکا دەبێ پەند لە رابردوو وەرگرن

Başa dön tuşu