IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وریایی دانی عەبادی بە تورکیا لەمەڕ پێشێلکردنی دەستەڵاتداریەتی ئێراق

دەوڵەتی بەغدا پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمدوایانەی تورکیا بۆسەر ناوچە کورد نشینەکانی باکووری ئێراقی شەرمەزار کردو ئەو کردەوەی وەک “پێشێلکردنی یاسا نێو دەوڵەتیەکان و دەستەڵاتداریەتی ئێراق “پێناسە کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلسوومەرییە  نیوز ، ” حەیدەر عەبادی” ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئێواڕەی سێ شەممە لە پریس کۆنفرانسی هاوبەش لە بەغدا لە بارەی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق ، وتی:  دەوڵەتی ئێراق بە تورکیا وریایی ئەدات کە وەها کردەوەگەلێک دووپات نەکاتەوە .

” سەعد ئەلحەدیسی” ، وتە بێژی دەوڵەتی ئێراق  یش سێ شەممە وتی : پەلامارەی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق ، کارتێکەری سەڵبی هەیە لە سەر هەوڵەکانی ئێراق و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لەپێناو  بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم دا . وەزارەتی دەرەوەی ئێراق یش پەلاماری ئاسمانی  تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراقی وەک بنپێکردنەوەی ڕێککەوتنانمەکانی نێو دەوڵەتی ڕاگەیاندووە . وەزارەتی دەرەوەی ئێراق وێڕای داواکردن لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ لە پیشگرتنی هەلوێستێکی هاوبەش بەرامبەر دەستدرێژکارییەکانی تورکیا ، جەختی کرد : ئێراق  هەوڵ ئەدات لە ڕێگاکانی یاسایی و دیپلۆماتیک دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی ئێراق شەرمەزار کات و دەستەبەرییەک بۆ دووپات نەبوونەوەی وەها کردەوەگەلێک وەربگرێت . سوپای تورکیا نیوە شەوی دوو شەم و بەیانی سێ شەم بنکەو بارگای پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ی لە ناوچەی شەنگال لە باکووری ئێراق داوەتە بەر پەلاماری خۆی و لانی کەم پێنج کەس لە هێزەکانی پیشمەرگەی کورد و پۆلیسیکی کووشت . تورکیا هەر وەها بنکەی کوردەکان لە سوریا ی داوەتە بەر ئامانجی خۆی و ژمارێک لە کوردەکانی سوریایشی  کووشتووە

Başa dön tuşu