وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پیرۆز بایی شکستی قوورسی تاقمی ترۆریستی داعش لە مووسڵ ، خوازیاری درێژەی خەباتی گشتی بۆ ووشکاندنی ڕیشەکانی هزری و دابینی دراوی ترۆریسم بوو.
” بەهرام قاسمی” وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی هەینی شکستی قوورسی داعش لە مووسڵ کە بەرەوڕووی خۆڕاگری دەوڵەت، نەتەوە ی ئێراق و دلێری و بەجەرگییەکانیی سوپا و هێزە جەماوەرییەکان دەستکەوتووەی لە دەوڵەت و نەتەوە ، مەرجەعیەتی شیعە و زانایانی هەموو ئایینزاکان و دینەکان، هۆزەکان، هێزە چەکدارەکانی ئێراق، هێزە خەباتکارەکانی جەماوەری پیرۆز کرد.
قاسمی بە ئارەزووی پتە بوون و پاوەجێی، هیوری و گوزەرانی باشی هەر چی زۆرتر بۆ خەڵکی لە چوار چێوەی ئێراقی یەکپارچە، دێمۆکراتیک و یەکگرتوو، لە سەر پێویستی درێژەی خەباتی گشتی ناوچەیی دژی ترۆریسم لە ئێراق وناوچە جەختیکرد.
وتە بێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی بە گەلان و دەوڵەتەکانی ناوچە تا نابوودی تۆکمەی پاشماوەکانی ترۆریستان ڕاگەیاند.
پێش لەوەیش؛ ” حەسەن ڕۆحانی” سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامگەلی جیا جیا بۆ سەرۆک کۆماری، سەرۆک وەزیران و ئایەتۆڵا سیستانی، مەرجەعی پایەبەرزی شیعەکانی ئێراق، ئازادی مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا(باکووری ئێراق) لە جنگ داعشی پیرۆزبایی ووت.
هێزە ئێراقییەکان بەیانی پێنجشەممە ی ڕابردوو گەییشتنە مزگەوتی ئەلنووری لە رۆژئاوای مووسڵ و بە وتەی ” حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەم سەرکەوتنە وەکوو ” کۆتایی هاتنی داعشە لە مووسڵ” دا.
” ئەبووبەکر بەغدادی ” سەرکردە داعش ژوئەنی ٢٠١٤ لە مزگەوتی ئەلنووری خەلافەتی ڕاگەیاند بوو. مزگەوتی ئەلنووری و منارەی میژوویی ئەلحەدبا ی ئەو حەوتەی ڕابردوو لەلایەن گرووپی ڕەشەکوژی داعش بە تەواوەتی لەناو چوو