NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- وەزارەتی دەرەوەی سووریا: هاکا بە سەر ترۆریسمدا سەرکەوتین

وەزیریاری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە مسۆگەر بوون هاتنە دی سەرکەوتنیی گەورە دژی ترۆریسم یەکجار نزیکە.

 فەیسەل میقداد،  وەزیریاری دەرەوەی سووریا لەسەر گرنگایەتی سەرکەوتنەکانیی پەیتا پەیتا ی سوپای سوریا بە هاوکاریی لەگەڵ اهوپەیمانەکانیی لە حیڵەب و بادیەی سوریا تابەرزاییەکانیی عەرساڵ جەختی کرد.

ئەو وتی: ئەو سەرکەوتنانە کە ڕوویان داوە، دەستکەوتێک بووە لە ڕێگایەکی دوورو درێژ. سوپای سوریا و هێزەکانیی خۆڕاگری لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانیان درێژە ئەدەن بە بەڕوڕووبوونی ترۆریسم و لاگرانیی ئەو . فەیسەل میقداد وتیشی: سەرکەوتنی گەورە دژی ترۆریسم یەکجار نزیک بۆتەوە و ئێمە لە سووریا خۆش بینین هەر بەوچەشنە کە لە دەستپێکیی ئەم بەرەوڕووبوونەوە هەر ئاوا بووین چوونکا ئێمە ئیمان مان هەیە کە ترۆریسم ناتوانێ سەرکەویت بە سەر گەلان دا و هەروەها بەوە ئیمانمان هەیە کە لاگرانی ترۆریسم هەرچەندەیش زەمان دوور و درێژ بێتەوە، درێژە ئەدەن بە پشتگری لە ترۆریسم. میقداد بەڕاشکاوی وتی: ژشوو درێژی و خۆڕاگری تەنیا ڕێگا بۆ سەرکەوتن دژی ترۆریسمە

Başa dön tuşu