ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- وەزیری بەرەڤانی: ڕێکار وڕێبازی ئێران لە بواری چالاکیەکانی مووشەکی وبەرەڤانی دا دیارە

وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: ئێران هیچکات لەبەرانبەر دۆژمن بێ دەنگ دانانێشێت وگە ف هەڕەشەگەلیک کەلەلایەن دۆژمنەوە لێی دەکرێت لەگەڵ وەڵامی توندی ئێران ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هەواڵدەری سەدا وسیما سەردار دیهقان بە ئاماژەدان بە دۆخی بایکوتە نوێکان لە لایەن ئەمریکاوە وتی: ئەمریکا لەهەر دۆخێکدا لە دووی داسەپانی بەرتەسکی وداسەپانی زەخت وگوآر لەدژی ئێرانەو بایکوتەکانی ئەمریکا کردەوەی نوێ لە هەمبەر ئێڕان نیە چونکە لەسەرەتای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لەگەڵ ئەم دۆخە ڕووبە ڕوو بوینە. لە درێژە دا وتیشی: ئەوشتەی کە ئەمڕۆکە ئێمە بەناوی دەستکەوتی بەرەڤانیانەی خۆمان هەمانە سەرچاوەگرتوو لە هەوڵێکە کە ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە لە بەرانبەر بەرتەسکیەکان ئەنجامیان داوە. وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە پیداگری لەسەرئەمەکە هیچکات ناکرێت پێش بگیردرێت بە پێشکەوتنی نەتەوەیەک وبەدی هاتنی ئارمانجەکانیان ، وتیشی: ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی دەدات هەتا بتوانێ بەرتەسکی گەلیک بسەپێنێتە سەر ئێران بەڵام لە ڕاستی دا خۆیان تۆشی ڕەنج وئازار دەکەن وئێمە بەهرەمەند دەبێن. سەردار دیهقان وتیشی: نیگەرانی نەتەوەی ئێڕان بۆ بایکوتەکانی ئەمریکا نیە چونکە نێزامی ئێمە ئەوەندە بناغەدارو پتەوە کە حەرەکەتی ئەمریکا ناتوانێ کارتێکەری جیدی لە سەر چالاکیەکانی ئێمە دابنێت وهێزودەسەڵاتی ئێران  لەمپەری کارتێکەریەکانی جیدی بایکوتەکانی ئەمریکا دەبێت

Başa dön tuşu