ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- پێداگریی حەسەن روحانی لەسەر کەڵکوەرگرتن لە نەوەی لاو بۆ پێشخستنی ئێرانی ئیسلامیی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر کەڵکوەرگرتنی توانایەکانی نەوەی لاو بۆ پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاهەنگی  خوانی بەربانگ لە دیداری ژمارێک لە لاوان و خوێندکاران لە تاران ، کەڵکوەرگرتنی  باشتر لە بیر و هزری  نەوەی لاوی لە ئامانجەکانی حکومەت زانی و گوتی : نەوەی لاو دەبێ بۆ چارەسەریی کێشەکان و بنیاتنانەوەی داهاتووی ئێران بێنە کایەوە .

روحانی بە ئاماژە بە بارودۆخی تایبەتیی ناوچەکە و جیهان وتیشی : زانکۆکان ، کۆمپانیاکانی بنەما زانست  و نەوەی لاوی ئێران دەبێ بە هەموو تواناوە بۆ بنیاتنان و گەیشتن بە ئازادی ، ئاسایش و ئارامیی و پێشکەوتنی ئێران ، هەنگاوی گەورە هەڵگرن

Başa dön tuşu