IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- پەلاماردانی دوایین بنکەکانی داعش لە ڕۆژاوای موسڵ

هێزی ئێراقی ڕۆژی شەممە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی ڕۆژاوای موسڵ هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانەی هێشتا هەر لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستاندا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەلەم؛ هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە پارێزگەی نەینەوا ، شارۆچکەی “عەدنانییە”یان بە تەواوەتی ڕزگار کرد و شارۆچکەی “قەحتانیە” لە ڕۆژاوای پارێزگەی نەینەوایشیان گەمارۆ دا.

سەرلەشکەر عەنبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا ، فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی نەینەوا لەم بارەوە وتی: هێزەکانی سوپای ئێراق ڕۆژی شەممە ئۆپەرا سیۆنێکیان بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچەی “حەی شەفا” و نەخۆشخانەی “جمهوری” دەست پێ کردووە.

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئێراقیش هێرشیان کردە سەر ناوچەی «حی الزنجیلی»  و هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمیش هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دیکە.

دەیان کەس لە نیشانەپێکانی داعشیش لە پە لاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی ئێراق کوژراون. هێزەکانی حەشدی شەعبیش ڕزگار کرانی دوو گوندی باشووری و باکووریی “ئەلبێسکی”یان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی “بوعاج” ڕاگەیاند کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران

Başa dön tuşu