ErebîstanNûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودیە بۆسەر تەعز 8 کوژراوی لێکەوتەوە

فڕوکە بۆمبهاوێژەکانی سعودیە ئێوارەی یەکشەممە پەلاماریان کردە سەر پارێزگەی تەعز لە یەمەن و لانیکەم دە کەسی مەدەنیان کوشت .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەنگووباسی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سەودیە ناوەندێکی تیجاریان لە شاری موزەع بۆردومان کرد کە لە ئەنجام دا ژماێریکی زۆریش بریندار بون .

بە پێی ئەم پراۆرتە ، پێدەچێ ژماربی قوربیانیای ئەم پەلامارە زیاتر بن . لە هەمان کاتدا فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی عەرەبستان لە کات و ساتەکانی رابردوودا 13 جار شارەکانی حەرەز و میدی یان لە باکووری رۆژاوای یەمە  بۆردومان کرد  .

یەمەن لە نزیکەی دووساڵ لەمەوبەرەوە هەتاکوو ئێستا گۆڕەپانی هێرش و گەمارۆی هەمەلایەنەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیەتی.ڕژێمی ئالی سەعود لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی پشتیوانی کردن لە دەوڵەتی لەکارکشاوەی عەبدڕەبە مەنسورهادی دەستوەردانی سەربازییانەی خۆی لەم وڵاتە دەستکورتە عەرەبییە دەست پێ کردووە کە ئەم هەنگاوەی قەیرانێکی مرۆڤانەی لە یەمەن دا لێ کەوتووەتەوە

Başa dön tuşu