هێزەکانی ڕژێمی ئالی سعود لە درێژەی هەوڵی سەرکوتکارانەیان بە دژی شیعەکانی ناوچەی عەوامییە پەلاماریان کردەسەر ماڵی چالاکێکی سیاسی عەرەبستانی و ناوبراویان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی عەهدی لوبنان، محەممەد عمار چالاکی سیاسی عەرەبستان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژە ڕژێمی سەعودی لە شاری قەتیف لە پارێزگەی شەرقییەی عەرەبستان گیراوە.
هێزەکانی عەرەبستان هەروەها ماڵی محەممەد عەماریان ئاگرتێبەردا .ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوترێ پەلاماری بەهاوەنی سعودییەکان بۆسەر ناوچە شیعەنشینەکانی شاری قەتیف لە مانگی پیرۆزی رەمەزان هەروا بەردەوامە .
هەواڵەکان دەڵێن هێزی ڕژێمی ئالی سعود بە ئاگرتێبەردانی ماڵەکان لە ناوچەی عەوامییە دەست دەدەنە تاڵان کردنی ماڵەکان.
هێزەکانی سەعودی لە دەهەمی مانگی مەی ساڵی دووهەزارو حەڤدە ناوچەی شیعە نشینی عەوامیە لە پارێزگەی شەرقییەی عەرەبستانیان داوەتە بەر پەلامار.
ئەوان ئەم ناوچەگەلەیان کردووەتە ناوەندی پێکهاتنی ناڕەزایەتی بەدژی حکومەت.
پەلاماری هێزەکانی ئالی سەعود بۆسەر ناڕازیان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە شارومەندان لەوان خوێندکاران و بێ سەروشوێن بوونی ژومارێک لە دانیشتوانی ناوچەی عەوامیەشی لێکەوتوەتەوە