SORANİ- چاوپێکەوتنی نێردراوی تایبەتی پووتین لەگەڵ شەمخانی سبەینێ لە تاران
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کارو باری سووریا بەئامانجی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی بالای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بڕیارە سبەێنێ پێنج شەم سەردانی تاران بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئامانج لە سەفەری سبەێنێ ( پێنجشەممە ) ” ئەلێکساندیر لاورنتیف” نوینەری تایبەتی “ویلادیمیر پووتین” سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە اکرو ابری سوریا بۆ تاران ، بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ ” عەلی شەمخانی” دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ، ڕاویژ بۆ بردنە پێشەوەی دەسپێشخەرییەکانی هاوبەشی سیاسی ، سەربازی و ئاسایشییە . بە گویرەی ئەو ڕاپۆرتە ، ” لاورنتیف” لە دیدار لەگەڵ ” شەمخانی ،ڕوانگەکانی پووتین لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئیستای ناوچەیی ، پیویستییەکانی نوێی لە دەڤەری هاوکارییەکانی هەموو لایانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم و کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا بە ئاگاداری ئەو بگەینێت