NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- ڕاسپاردەی هزرگەی ئەورووپایی: ئەمریکا خۆی دوور بگرێ لە دژایەتی کردنی ئێران لە سووریادا

هزرگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا ئامۆژگاری بە دەوڵەتی ئەمریکا کرد کە خۆی دوور بگرێ لەەوەی کە لە سووریادا بەرامبەر بە ئێران ڕاوەستێ.

هزرگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا لە بابەتێکدا کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی کردە پێشڕەویی هێزەکانی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی سووریا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و شکست هێنانی داعش لەم ناوچانە و رایگەیاند ئەگەری ئەوە زۆرە ئەمریکا بەرەوڕووی ئێران ببێتەوە.

لەم بابەتدا هاتووە: هەندێ کەس لە واشیگتۆن هیوادارن ئەمریکا کۆتایی بێنێ بە دزە و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کاتێکدا کە ئێران جڵەوی بارودۆخەکەی لە سووریادا گرتۆتە دەست.

هزرگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا  بە ئاماژە بە پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و حەشارگەی هێزەکانی داعش لە سووریا بۆ تۆڵە کردنەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە لە تاران، ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەم پەلامارە مووشەکییەی راستەۆخۆی ئێران بۆ سەر داعش، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای بۆ ئەمریکا و عەرەبستان هەبوو.

ئەم هزرگەیە پێداگری کردووە؛ وڵاتانی ئەورووپایی دەبێ دەوڵەتی ترەمپ بخەنە بن گوشارەوە تا ستراتژیی خۆی لە سووریا ڕوون بکاتەوە، لەبەر ئەوەی کە شەڕی دژ بە ئێران لە سووریا بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە

Başa dön tuşu