هێزە ئێراقیەکان لەدرێژەی پێشڕەویەکانیان بەرەو پارێزگای نەینەوای (باکوری ئێراق) ئاوایەکانی سەعدان و سەعیدیەی سەربە شاری حەزەری ئەو وڵاتەیان لەچنگ داگیرکەرانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش ڕزگارکرد .
بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ئەو ئاواییانە لە ٨٠ کیلۆمیتری باشووری شااری موسڵ هەڵکەوتوون و ئێستا هێزە ئێراقییەکان لەحاڵی پاکتاوکردنیان لەبوونی تیرۆریستانن.
بەپێی ئەو راپۆرە، هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق بەپشتگری هێزی ئاسمانیی سوپای ئەو وڵاتە دوێنێ سێ شەممە توانیان ١٢ ئاواییان لەناوچەی حەزەر لەچنگ داگیرکەرانی داعش ڕزگار بکەن.
ئێستا سەتی حەفتای ناوچەکانی ڕۆژاوای موسڵ لە چنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کراوە.
ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی رۆژاوای موسڵیش لە١٩ی فێڤریەی٢٠١٧وە دەسپێبووە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراق، سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشێ ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش لەتاوانێکی نوێدا لە یەکێک لە ناوچەکانی موسڵ، ١٥کەسی سیڤیلیان کوشت.
دەگوترێ ژمارێک تیرۆریستی داعش لەحاڵێکدا کە جل و بەرگی پۆلیسی ئێراقیان لەبەردابوو، ئەو شارومەندانەی لە دیتنی ئەوان شآد بوون و شادمانیان دەکرد، دایە بەردەسڕێژ و ئەوانیان کوشت. زۆربەی قوربانیان ژن و منداڵ بوون