SORANİ- ڕۆحانی: ئیمام خومەینی (رە) کەسایەتییەکی بێ وێنە بوو

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەموان دەبێ ڕێگای ئیمام خومەینی (رە) بگرینە بەر، وتی: بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەسایەتییەکی بێ وێنە بوو.
“حەسەن ڕۆحانی” شەوی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی خوانی بەربانگی لەگەڵ وەزیران، جێگران، پارێزگاران و سەرۆکانی ڕێکخراوە و ناوەندە دەوڵەتییەکان بە ئاماژە بەوەی کە سەربەرزی، ئازادی و مەزنایەتیی ئەمرڕۆی ئێران سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ بزووتنەوە، شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتیشی: ئیمام خومەینی (رە) لەبەر ئەو بڕوا ڕاستینەی کە بە خواوەند هەیبوو و لەبەر ئەو ویست و ورە بەرزی بۆ بە ئاکام گەیاندنی خەباتەکەی هەیبوو، سەرکەوتنی گەورەی مێژوویی بەدەس هێنا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئیمام خومەینی (رە) یەکسەر و بێ وچان پشتی بە خودای موتەعال دەبەستێ، وتیشی: هیچ ترسێک لە دڵ و درەوونی ئیمام خومەینی (رە) دا نەبوو چوونکە بەڕاستی بڕوا و ئیمانی قووڵ بە حەق تەعالا هەموو گیانی گرتبوویەوە.
“حەسەن ڕۆحانی” هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەمووان دەبێ ڕێگا و ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) فێر ببین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: خەڵک ئەرک و ئەستۆگرییەکەی زۆر قورسیان خستۆتە ئەستۆی بەرپرسانی نیزامەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەرپرسان دەبێ ئێران بە یارمەتیی خەڵک و هەروەها پشت بەستن بە خودای تاکانە ئاوەدان بکەنەوە