ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ڕۆحانی : بەشداری بەشکۆی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان بوو بە هۆی ڕەزامەندی و خۆشی هۆگرانی ئینقلاب و هیوابڕاوی دوژمنان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنیی ئەوەی کە ئامادە بوونی بەشکۆی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم داوییە نیشانەی هۆگری گەلی ئێران بە نزامی ئیسلامی یە وتیشی ئەم ئامادە بوونە بەربڵاوە بوو بە هۆی ڕەزامەندی و خۆشی دۆستدارانی ئینقلاب و هیوا بڕاوی دوژمنان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنیی سەرۆک کۆمارەتی ، ” حەسەن رۆحانی” ئێواڕەی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی ئێران وتیشی : گەلی مەزنی ئێران بە  لەبەیک بە بانگاوازی ڕێبەری مەزنی شۆرش وئامادە بوونی بەشکۆیان لەبەردەم سندووقەکانی دەنگدان  باشترین وڵامیان بە ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە دا کە بە کردەوەکانی نۆمایشی بە تەمای لاوازکردنیی  شۆرش و ئێرانی ئیسلامی بوون .  سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی ئێران بە ئاماژە دان بە وەی کە خەڵکی ئێران  تێبینی باڵای سیاسی خۆیان بە دوژمنان نیشان داوە وتی : بەڕێوە چوونیی هەڵبژاردنێکی پڕ شۆر ، ڕکابەری ، ساڵم و خاوەنی بانترین ئاستی ئاسایش و هیوری لە نێو دڵی ناوچەیەکی لێوانلێو لە ئاڵۆزی وناپاوەجێ ، شانازی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ڕۆحانی بەڕاشکاوی وتی : دوای کۆتایی ڕکابەرییەکان ، هەمووان دەبێ لە تەنیشت یەکتریی لە پێناو ئامانجە بەرزە هاوبەشەکان وەکوو نەهێشتنەوەی تۆکمەی هەژاری ، وەبەر هێنان و کارو پیشە هەوڵ بدەین .

بە گوێرەی ڕاگەیاندرانی  یەکجاری ئەنجامەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئیسلامی ئێران کە ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ لە ئێران و ١٠٢ وڵاتی جیهان بەرێوە چوو ،”حەسەن ڕۆحانی” بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە بە دەستخستنی زیاتر لە ٢٣ ملوین دەنگ ، بۆ جاریکی تر بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران

Başa dön tuşu