” حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لە ڕۆڵی گرنگی ئایەتۆڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنیی مووسڵ لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ستایشی کرد .
نووسینگەی پێوەندییە گشتییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی ئێواڕەی هەینی وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆڵی گرنگ و شۆێندانەری ئایەتۆڵا سیستانی لەمەڕ جێبەجێبوونیی ئۆپەراسیۆنی ئازادی شاری مووسڵ، جەختیکرد: بانگێشتنی ئایەتۆڵا سیستانی لە خەڵکی ئێراق بۆ هەڵگرتنی چەک بەرامبەر ترۆریستانی تەکفیری، وڵاتیان لە چنگ ئەوان ڕزگار کردووە.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە حەیدەر عەبادی بەڕاشکاوی وتی: هەڵوێستە مێژووییەکانی مەرجەعییەتی ڕێزدارو مەزن لە مەڕ بەرەڤانی لە وڵات و گەلی ئێراق و ئەوەی کە بە فەتوای خۆیان بەرەڤانی لە سەرزەمین و بەها پیرۆزەکانیی وڵات یان بە واجیبی کەفایی ڕاگەیاندووە بۆ شارومەندانی ئێراقی ، ئەو وڵاتەی لە چنگ ترۆریستانی داعش ڕزگار کرد.
دوای داگیر کرانی شاری مووسڵ لە ١٠ ی ژوئەنی ٢٠١٤ لەلایەن داعش وهەوڵی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە بۆ داگیرکرانیی ناوچەکانی دیکەی ئێراق، ئایەتۆڵا سیستانی بە دەرکردنی فەتوایەک شەڕ دژی ترۆریستانی بە واجیبی کەفایی زانی و لەهەموو سارومەندنای ئێراقی داوایکرد چەک هەڵبگرن و دژی ترۆریستان شەڕ بکەن .