Îmam XumeynîÎranMirovê HejaNûçeRojhilatanavinSêwiran

SORANİ- ڕێزگرتنی ڕێبەران و سیاسەتوانانی جیهان لە پێگەی ئیمام خومەینی (رە)

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی جۆزەردان، نۆهەمی ڕەمەزانی ١٤٣٨ی کۆچی، چوارەمی ژوەنی ٢٠١٧، ساڵڕٶژی کۆچی مەلەکووتیی ئیمام خومەینی (رە) ، بووژێنەری ئیسلامی دژە ئیستیعمار و گەورەترین ڕێبەر و دیاردەی بێ وێنەی سەردەمی هاوچەرخ و سەدەی بیستەمە.

ئەم کەسایەتییە مرۆیی و ئیلاهییە پلە بەرز، دواڕۆژبین و تاهەتاییەی مێژوویی مرۆیی، توانی بە شێواز و ڕێبازی تایبەت بە خۆی، ڕێبەران و سیاسەتوانانی سەرانسەری جیهان تووشی سەرسووڕمان بکات و هەموویان شەیدای کەسایەتیی خۆی بکات.

“نێلسۆن ماندێلا” ڕێبەری بزووتنەوەی دژە ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور  سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد: ئیمام خومەینی (رە) نەک هەر ڕێبەرێکی گەورە بۆ ئێران، بەڵکوو  بۆ سەرانسەری بزووتنەوە ئازادیخواییەکانی جیهان دەهاتە ئەژمار.

“بێن بێلا” خەباتگێڕی گەورە و یەکەم سەرۆک کۆماری ئەلجەزایریش سەبارەت بە ئیمام خومەینی(رە) وتی: گەلانی عەرەب دەبێ بزانن کە بووژانەوەی ئیسلام لە سەدەی بیستەم مەدیونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئیمام خومەینی (رە)ـە.

“ڕاجیۆ گاندی” سەرۆک وەزیرانی خوالێخۆشبووی هیندستانیش ڕایگەیاند بە کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)، جیهان ڕێبەرێکی ڕۆحانی و خەباتگێڕی مەزن و خاوەنی ڕوانگەیەکەی بەربڵاو و گشتداگری لە کیس چوو.

“قەشە کاپووچی” قەشەی بەیتولموقەدەسیش وتی؛ ئیمام خومەینی (رە) تەنیا هی ئێران نییە بەڵکوو هەموو هەژاران و زوڵملێکراوانی جیهان چ موسڵمان و چ غەیرەموسڵمان، ئەو بەڕێزە بە ڕزگاریدەری خۆیان دەزانن.

“میخاییل گورباچۆف”، دوایین ڕێبەری یەکێتیی سۆڤییەتیش سەبارەت بە ئیمام خومەینی (رە) وتی؛ ئەو بەڕێزە واوەتر لە زەمانی خۆی بیری دەکردەوە و بیر و بۆچوونەکانی لە بازنەی زەمان و مەکاندا بەرتەسک نەدەبوویەوە.

پاپ ژان پۆلی دووەم ڕێبەری پێشووی کاتوولیکەکانی جیهانش وتی: سەبارەت بەو شتەی کە ئیمام خومەینی (رە) لە وڵاتەکەیدا و لە بەشێکی زۆر لە جیهان ئەنجامی داوە، دەبێ بە ڕێز و حورمەتێکی زۆر و بە تێبینییەکی قووڵەوە قسە بکەین.

“محەممەد حەسنین هەیکەل” نووسەر و ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی جیهانی عەرەبیش سەبارەت بە ئیمام خومەینی (رە) وتی: ئەو بەڕێزە خەڵاتی ئیلاهی و مەلەکووتی بوو بۆ هەموو جیهان.

٢٨ ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێکدا ، “ڕوحوڵڵا موسەوی خومەینی” (رە)، بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش ٨٧ ساڵ ژیانی پڕ هەوڵ و تێکۆشانی ماندوونەناسانە ، ماڵاوایی لە جیهان کرد و بە دیداری حەق شاد بوویەوە

Başa dön tuşu