LubnanNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ڕێسوایی گەورە؛ بۆچوونی سەید حەسەن نەسرووڵلا سەبارەت بە سەفەری ترەمپ بۆ ڕیاز

سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ، ڕۆژی ڕا بردوو (٢٥ی مانگی مەیی ٢٠١٧) لە وتاردانێکدا کە بە بۆنەی حەڤدەهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی لوبنان بە سەر ئیسراییل پێشکەشی کرد، وێنایەکی گشتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە بەرچاو کە لەودا عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە پێناو داکۆکی کردنی تیرۆریزم و لەهەمبەردا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ئاراستەی خەباتی لێبڕاوانە دژ بە تیرۆریزم هەنگاو هەڵدەگرێ.

وتاردانی ڕۆژی ڕابردووی “سەید حەسەن نەسرووڵڵا” ڕەهەندی جۆر بەجۆری بوو. یەکەم ڕەهەندی وتارەکەی نەسرووڵڵا ، هەڵسەنگاندنی  سەبارەت بە سەفەری دۆ ناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرە بستان و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕیاز بوو.
سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەم سەفەرە و ئەو دانیشتنەی بە ڕیسواییەکی گەورە ناو برد لەبەر ئەوەی کە ئالی سەعوود بەرتیلی دا بە ئەمریکا تا تۆمەتی داکۆکی لە تیرۆریزم لە سەر نێوچاوانی بسڕێتەوە.
ئەوەی کە  سەید حەسەن نەسرووڵڵا ئەم سەفەرە بە “ڕیسوایی گەورە” ناو دەبات، لەگەڵ ئەوەی کە یەکێک لە ورد و ڕێک ترینی ئەو واتاگەلەیە تا ئێستا سەبارەت بەو سەفەرە هاتۆتە ئاراوە، پیشاندەری ئەوەیشە کە دۆناڵد ترەمپ تەنیا بە ئامانجی ئابووری سەردانی ڕیازی کردووە و قسە و لێدوانی سیاسیی ترەمپ لە عەرەبستان نابێ زۆر بە هەند بگرین.

لە ڕوانگەیەکی دیکەوە واتای “ڕیسوایی گەورە” سەبارەت بە سەفەری ترەمپ بۆ ڕیاز قابلییەتی عەینیشی هەیە. عەرەبستانی سەعوودی بۆ کەم کردنەوەی نیگەراییەکانی کە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ گوشارەکانی مافی مرۆڤ و یاسا و ڕێساکانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا و هەروەها پەسەن کرانی یاسای ناسراو بە “جاستا” لە کۆنگرێسی ئەمریکا ، و بۆ گۆڕینی هەرچەشنە ڕووانگەیەکی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی، خەرجێکی زیاتر لە ٦٥ ملوێن دۆلاری بۆ سەردانی ترەمپ لە ڕیاز کردووە و هەروەها خەڵاتی یەکجار زۆر و گرانباییشی پێشکەش کرد بە ترەمپ و ئەندامانی بنەماڵەی لەم سەفەرەدا.
سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەم بارەوە وتی؛ کە کۆبوونەوەی ڕیاز لە ڕاستیدا بۆ ڕێزدانان بۆ دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە چوو. عەرەبستان ڕێزی بۆ سەرۆک کۆمارێک داناوە کە لە نێو هەموو سەرۆک کۆمارانی جیهاندا زیاترین بێ ئەدەبی کردووە بە ئۆمەتی ئیسلام، موسڵمانان، عەرەب و تەنانەت خودی وڵاتی عەرەبستان. ئەو سەری بۆ ترەمپێک دانواند و کڕنوشی بۆ ترەمپێک کرد کە ڕووانگەیەکی ڕەگەزپەرستانەی هەیە.”

خاڵێکی دیکە کە لە وتاردانەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەید حەسەن نەسرووڵڵادا هەبوو و ئەوەی دەسەلماند کە سەفەری ترەمپ بۆ ڕیاز تەنیا “ڕیسواییەکی گەورە” بوو و دەسکەوتێکئی دیار و بەرچاوی بەتایبەت بۆ عەرە بستانی سەعوودی نەبوو. پێداگریی سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە سەر ئەو بابەتە بوو کە سەفەری ترەمپ بۆ ڕیاز و بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی عەرەبی _ئیسلامی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر چالاکاییەکانی خۆڕاگری ئیسلامی نابێ”. لە کاتێکدا کە ترەمپ و کاربەدەستانی عەرەبی بەتایبەت مەلیک سەلمان هەڵوێستێکی بەئاشکرا توندیان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، حەماس و حیزبوڵڵا هەبوو، سەید حەسەن نەسرووڵڵا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە “خۆڕاگری ئیسلامی لە خەباتی دژ بە تیرۆریزمدا سوور و لێبڕاوانە دەجوڵێتەوە”، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تەنیا وڵاتێک زانی کە کاتێک گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر ئێراق و سووریا شان بە شانی ئەم وڵاتانە دژ بە تیرۆریستان راوەستا و خۆڕاگری کرد. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە  ڕایگەیاند ئێران  تەنیا وڵاتێکە خەباتی دژ بە تیرۆر لە ئێراق و سووریا دەکات ، پێیشی داگرت کە عەرەبستانی سەعوودی پارەی دەنارد بۆ تیرۆریستانی نێو ئێراق و سووریا.”

ئەم قسە ڕوون و ڕاشکاوانەی سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا و عەرەبستان و هاوپەیمانانی عەرەبییان نەک هەر ناتوانن کۆماری ئیسلامیی ئێران، حیزبوڵڵا لوبنان و حەماس بە پشتیوانی تیرۆریزم و هۆکاری ئاڵٶزی و بشێوی نانەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناسێنن، بەڵکوو ئەو قسە و لێدوانانە زیاتر لە هەموو شتێک دەبێتە هۆی ڕیسوا بوونی ئەمریکا، عەرەبستان و هاوپەیمانانی عەرەبییان. ئەم ڕیسواییە ئەوەندە ڕوون و ئاشکرا بوو کە تەنانەت ڕۆژنامەی ئەمریکایی “واشینگتۆن پۆست” لەم بارەوە نووسی: “ڕێکس تەیلێرسۆن” لە خاکی عەرە بستاندا باسی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات. شەرمەزار کردنی باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە خاکی عەرە بستاندا کردەوەیەکی زۆر دووڕوویانە و ڕیاکارانەیە، ئەویش لە وڵاتێکی وەک عەرەبستان کە هیچ چەشنە ئازادیی سیاسی و ئایینی تێدا بەدی ناکرێ

Başa dön tuşu