SORANİ- ڕێپێوانی خەڵکی غەززە بۆ داکۆکی کردن لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە مزگەوتی ئەقسا
فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانێک داکۆکی خۆیان لە ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیستی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند.
سێ لاوی فەلەستینی ڕۆژی هەینی لە ئۆپراسیۆنێکی شەهادەتخوازانە لە مزگەوتی ئەقسا، دوو هێزی زایۆنیستیان کوشت و خۆیانیش بە دەست زایۆنییەکان شەهید بوون .
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دوابەدوای ئۆّراسیۆنی دژە زایۆنیستی ڕۆژی هەینی فەرمانی دا دەرگەکانی مەسجدولئەقسا دابخەن و مۆڵەتیان نەدا خەڵک بۆ خوێندنی نوێژی هەینی بچنە نێو ئەم مزگەوتە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داخستنی دەرکەی مزگەوتی ئەقسایان ئیدانە کرد .
ئاوییەر جندلمان وتەبێژی نتانیاهۆ شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: مزگەوتی ئەقسا هەتا ڕۆژی یەکشەممە دادەخرێت و هێدی هێدی لەڕووی نوێژخوێنان دەکرێتەوە.
فەلەستینییەکان هەروەها گەمارۆی کەرتی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵی مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە دژی کەرتی غەززەیان ئیدانە کرد و ناوبراویان بە شەریکی ئیسرائیل لە گەمارۆدانی غەززە زانی