SORANİ- ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بە وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران؛ ئێوارەی ئەمرۆ
بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بە بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک و بەرپرسان ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە بە وتاردانی ڕێبەرانی مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە گڵکۆی پیرۆزی بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەموو ساڵێ ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لەبەیانی ڕۆژی چواردەیەمی جۆزەردان بەڕێوە دەچوو کە ئەمساڵ لەبەر ئەوەی هاوکات بووە لەگەڵ ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، خرایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر ١٨ بە کاتی تاران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ نزیکەی ٣٠٠ هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەوەیی لە هەواڵدەرییە جۆر بەجۆرەکانەوە، ڕێ و رەسمی تایبەت بە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) ڕووماڵ دەکەن و هەواڵ و ڕاپۆرت سەبارەت بەو ڕێ و ڕەسمە ئامادە دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە چواردەی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، نۆهەمی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٣٨ی کۆچی و چوارەمی ژوەنی ٢٠١٧ی زایینی بەرامبەرە لەگەڵ بیست و نۆهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران