NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- ڕەخنە لەبایەخ نەدران بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا

جێگری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ئەو کەسانەی کە لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەم وڵاتە ڕاپۆرتیان ئاراستە کرد، باسی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا و بەرەکوژیی بێ وچان و دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریایان نەکرد.

ژمارێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش شەوی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەیان کرد دیمەشق یەکسەر تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە دەستی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ “مەنزەر مەزەر” جێگری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی دیمەشق ٧٥%ی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی درووست و عادڵانە بڵاو کردۆتەوە، پێی داگرت لە سەر پێویستیی هەواهەنگیی ئەم ڕێکخراوەیە لەگەڵ سووریا لە کاروباری مرۆڤدۆستانەدا.

هەر لەم پێوەندییەدا “پیتێر مائۆرۆ”ی سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە سەفەری بۆ سووریا بە ئاماژە بە پێویستیی جیا کرانەوەی یارمەتی گەیاندن لە دانوستانی سیاسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ دەوڵەتان و کۆڕە نێودەوڵەتییەکان نابێ بەرامبەر بە ئێش و ئازاری خەڵکی سووریا کەمتەرخەم بن لەبەر ئەوەی کە ئەو بێ نەزمی  و ناڕێک و  پێکییە لە یارمەتی گەیاندن خەڵکی ئەم وڵاتە دەخاتە بەر مەترسیی جۆربەجۆرەوە لەوان برسێتی و نەخۆشی.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بە مەبەستی ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی “بەشار ئەسەد”ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە

Başa dön tuşu