IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- کشانەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە “مووسڵ”ی ئێراق بەرەو سنوورەکانی سووریا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق ڕایگەیاند: چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیر لە زۆر لە ناوچەکانی “مووسڵ”ی باکووری ئێراق بەرەو سنوورەکانی سووریا کشاونەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی  دەر و فەرماندەرێکی باڵای  هێزی حەشدی شەعبی  ئێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی  : ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەکانی بعاج وگودەکانی ڕۆژهەڵاتی رابت  لەنێوان شەنگال  و بعاج لە ڕژاوای مووسڵ کشاونەتەوە و بەرەو  سنوورەکانی سوریا هەڵدێن.

پۆلیسی فیدراڵی  ئێراقیش ڕایگەیاند  هێزی ئێراقی  زاڵ بووە بەسەر سەتی شەستی دوو ناوچەی زنجیلی  و شەفا  لە بەشی ڕۆژاوایی مووسڵ  .

لەم ئوپراسیۆنە بیست و سێ داعشی کوژراون.

هێزی حەشدی شەعبی لە درێژەی ئازاد کردنی  تۆکمەوتەواوی مووسڵ لە دەستی داعش  گەیشتوونەتە حەڤدە کیلومەتریی سنوورەکانی سوریا  .

ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ ناوەندی پارێزگەی  نەینەوا لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش، لە حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو دوازدە وە بەبەشداریی  دەیان هەزار کەس لە هێزەکانی سوپا، پۆلیس ، حەشدی شەعبی  و پێشمەرگە دەست پێکراوە و هێزی ئێراقی دوا  نیزیکەی سەت ڕوژ مووسڵیان بە تەواوی ئازاد کردووە.

هێزی ئێراقی ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵیشیان  لە نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017 دەست پێکردووە و ئێستا تەنیا چەند گەڕەک  هەتا ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی  تەکفیری داعش  مەودایان هەیە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش لەساڵی 2014 بە پێی داکۆکیی ماڵی وسەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بەپەلامار کردنەسەر ئێراق،  بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داگیرکرد بوو

Başa dön tuşu