سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق ڕایگەیاند: چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیر لە زۆر لە ناوچەکانی “مووسڵ”ی باکووری ئێراق بەرەو سنوورەکانی سووریا کشاونەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی دەر و فەرماندەرێکی باڵای هێزی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی : ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەکانی بعاج وگودەکانی ڕۆژهەڵاتی رابت لەنێوان شەنگال و بعاج لە ڕژاوای مووسڵ کشاونەتەوە و بەرەو سنوورەکانی سوریا هەڵدێن.
پۆلیسی فیدراڵی ئێراقیش ڕایگەیاند هێزی ئێراقی زاڵ بووە بەسەر سەتی شەستی دوو ناوچەی زنجیلی و شەفا لە بەشی ڕۆژاوایی مووسڵ .
لەم ئوپراسیۆنە بیست و سێ داعشی کوژراون.
هێزی حەشدی شەعبی لە درێژەی ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی مووسڵ لە دەستی داعش گەیشتوونەتە حەڤدە کیلومەتریی سنوورەکانی سوریا .
ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش، لە حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو دوازدە وە بەبەشداریی دەیان هەزار کەس لە هێزەکانی سوپا، پۆلیس ، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەست پێکراوە و هێزی ئێراقی دوا نیزیکەی سەت ڕوژ مووسڵیان بە تەواوی ئازاد کردووە.
هێزی ئێراقی ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵیشیان لە نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017 دەست پێکردووە و ئێستا تەنیا چەند گەڕەک هەتا ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی تەکفیری داعش مەودایان هەیە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش لەساڵی 2014 بە پێی داکۆکیی ماڵی وسەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بەپەلامار کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داگیرکرد بوو