IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- کوژرانی سی کەسی سڤیل لەلایەن داعشەوە لە حەویجەی ئێراق

تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە درێژەی زنجیرە دڕندەکاریەکانیان دژبە جەماوەری ئێراق سی کەسی سڤیلیان لە شاری حەویجەی کوشت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی سومریە نیوز، زۆربەی ئەو کەسانەی وا لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە لە شاری حەویجە هەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرکوک کوژراون ژن و منداڵ بوونە.

ئەنوەر عاسی لە سەرکردەکانی هۆزی عوبەید ڕایگەیاندووە: تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014ەوە هەتاکو ئێستا لە ناوچەکانی باشوورو ڕۆژئاوای کەرکوک نزیکەی هەزار کەسیان ئێعدام کردووە.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە،ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقەوە نووسیویەتی: هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا خۆیانیان گەیاندووەتە بوارگەی سەرسنووریی ئەلتەنف لە سنووری نێوان سووریاو عێراق و هەر لەو مۆڵ دراون.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی وەبیر هێناوەتەوە کە، دوای زاڵ بوونی هێزە سەر سنوورییەکانی عێراق بە سەر بوارگەی ئەلوالید و بەشگەلێکی ڕۆخی سەر سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا، هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا خۆیانیان گەیاندە ئەوێ.

هێزە هاوپەیمانەکانی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە دوو بنکەی حەبانیەی ڕۆژهەڵات و ئەسەدی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سەقامیان گرتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە

Başa dön tuşu