وەزارەتی نێو خۆی عەرەبستان باسی لە کوژرانی سەربازییەکی سەعوودی کرد بە هۆی تەقەکردن لە قەتیف دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری فارس، وتە بێژی وەزارەتی نێو خۆی عەرەبستان ڕایگەیاند: سەربازیکی سەعوودی لە کاتی تەقەکردن بەرەو ترۆمبیلێکی سەربازی لە قەتیف لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دا کوژراوە.
ڕۆژی دووشەمەیش دوا بە دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە شاری قەتیف لە عەرەبستان پۆلیسێک و دوو کەسی سڤیل کوژران. ناوچەکانی رۆژهەڵاتی لە عەرەبستان لە وان قەتیف بە هۆی پەلامارەکانیی سەربازانیی ئالی سەعوود بە تایبەتی لە مانگەکانی ئەمدواییە بەردەوام سایەتی تێکهەڵچوونەکانیی چەکدارانەیە و تا بە ئێستا دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کوژراون وبەسەدان کەس لە شارومەندان و چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی قۆڵبەست کراون