لانیکەم دە فەرماندە و سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری ڕۆژاوای سوریا لە بەر پەلاماری سوپای سوریا کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوسیا ئەلیەوم هاوکات سوپای سوریا هەندێ ناوچەی ستراتژیکیان لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حومس لە ڕۆژاوای روسیایان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد .
لەلایەکی دیکەوە هێزی سوری ماوەیەک لەمەوبەر تونێلێکیان لە دەورووبەری ناوچەی عەین ترما لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پێتەختی سوریا دۆزییەوە .
تیرۆریستەکان لەم تونەیلانە بۆ گواستنەوەی چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی کەڵک وەردەگرن.
هەواڵەکان هەروەها دەڵێن پاپۆڕی سوپای سوریا بنکەی تاقمی تیرۆریستییان لە دەورووبەری دەیرۆزوور خستە بەر پەلامار .
سوپای سوریا هەروەها پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە شاری بەعەش لە پارێزگەی قونەیتەرەیان پووچەڵ کردەوە.
هاوکات هێزی چەکداری سوریا توانیان لە ئۆپراسیۆنێک دا سێ شارۆچکەی رەسم عەسکەر ، شەریمە و جەدیدە لە دەورووبەری بە شی باشووری حەڵەب لە تاقمی تیرۆریستیی داعش وەرگرن.
لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعش کوژراون و بریندار بوونە