SORANİ- کوژران و بریندار بوونی هەزار شارۆمەندی یەمەنی بە هۆی تەقینەوەی مین
زیاتر لە هەزار کەسی سیڤیلی یەمەنی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین لەو وڵاتە کوژران و بریندار بوونە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران خەڵکی مەدەنی لە یەمەن نرخێکی زۆر قورس لە تێکهەڵچوونەکاندا ئەدەن بە جورێ کە بە پێی بەراوەردی ڕێکخراوی نەتەوەکان زیاتر لە دوو ساڵ شەڕ و تێکهڵچوون لە یەمەن لانیکەم 16 هەزار کوژراوی لێکەوتەوە لانیکەم دە هەزار کەس لە گیانبەختکاران کەسانی مەدەنین . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتگەلە لەو ماوەیەدا ز یاتر لە هەزار شارومەندی یەمەنی بە هۆی تەقینەوەی مین و چەکەمەنی بە جێ ماو لە تێکهەڵچوونەکان گیانی خۆِانیان لە دەس داوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا سێ ملوێن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتەش ناچار بوونە بۆ ڕزگاری خویان لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان هەڵبێن . بەراوەردەکان نیشان ئەدات کە لانیکەم 18 ملوێن یەمەنی لە هەمبەر دوو لەسێ حەشیمەتی ئەو وڵاتە ئێستاکە پێویستیان بە یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە هەیە و زۆرێک لە یەمەینەکان لە سەرووبەندی قات و قڕی دان . هەروەها لانیکەم نیو ملوێن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە بە هۆی ڕووخاندنی ژێرخانەییەکان لە سێ مانگی ڕابردوو تووشی نەخوشی کولێرا (وەبا :چاوقووڵکە ) بوونە کە لەو ناوەدا نزیک بە دوو هەزار کەس گیانی خویاناین لە دەس داوە . عەرەبستان لە مارسی 2015 وە تا ئێستا پەلامارەکانی خوی بۆ سەر یەمەن بۆ گەڕاندنەوەی عەبر ڕەبە مەنسور هادی بۆ سەر دەسەڵات دەسپێ کردووە ئەو دەسدرێژکاریە سەربازیە جگە لە وێرانی و کاولکاری ژێرخانەییەکانی یەمەن بووە تە هۆِ کوژران و بریندار بوونی هەزاران یەمەنی