ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- کۆبوونەوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆسکۆ بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای بەرەڤانی ئێران

شەشەمین کۆبووەنەوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆسکۆ بە بەشداریی لیژنە لە ٨٠ وڵاتی جیهان بۆوێنە کۆماری ئیسلامی لە مۆسکۆی پێتەختی رووسیا دەستی بە کار کرد .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی مۆسکۆ ٧٠٠  بەشدار لە وان ٢٥ سەرپەرەشتی لیژنەکان لە ئاستی وەزیرانی بەرگری ، سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ، فەرماندەکانی پایەبەرزی سەربازی و کارناسانی وڵاتانی جۆر بە جۆر ئامادە بوون . لە کۆبوونەوەی ئاسایسی نیو دەوڵەتی مۆسکۆ کە بڕیارە وەزیری بەرگری ئێران یش ووتار دانی هەبێت ،مەسەلە جۆر بەجۆرەکانی ناوچەیی و جیهانی لە وان ڕەوتی تەکفیری و ترۆریسم لە سوریا و یەمەن لێک ئەدریتەوە .    بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سەردار سەرتیپ پاسدار ” حسین دیهقان” وەزیری بەرگری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی مۆسکۆ لەگەڵ ” سرگئی شویگو” وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا و ژمارێکی دیکە لە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی بەشادری ئەم کۆبوونەوەیە دیدار و وتووێژ دەکەن . هەر وەها لە کۆبوونەوەی سێی قۆڵی وەزیرانی بەرگری ئێران ، روسیا و سوریا دوایین بارودۆخی  ئەو وڵاتە و بەهێزکردنەوەی هاوڕەوتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم لێک ئەدریتەوە

Başa dön tuşu