شەشەمین کۆبووەنەوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی مۆسکۆ بە بەشداریی لیژنە لە ٨٠ وڵاتی جیهان بۆوێنە کۆماری ئیسلامی لە مۆسکۆی پێتەختی رووسیا دەستی بە کار کرد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی مۆسکۆ ٧٠٠ بەشدار لە وان ٢٥ سەرپەرەشتی لیژنەکان لە ئاستی وەزیرانی بەرگری ، سەرۆکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ، فەرماندەکانی پایەبەرزی سەربازی و کارناسانی وڵاتانی جۆر بە جۆر ئامادە بوون . لە کۆبوونەوەی ئاسایسی نیو دەوڵەتی مۆسکۆ کە بڕیارە وەزیری بەرگری ئێران یش ووتار دانی هەبێت ،مەسەلە جۆر بەجۆرەکانی ناوچەیی و جیهانی لە وان ڕەوتی تەکفیری و ترۆریسم لە سوریا و یەمەن لێک ئەدریتەوە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سەردار سەرتیپ پاسدار ” حسین دیهقان” وەزیری بەرگری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی مۆسکۆ لەگەڵ ” سرگئی شویگو” وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا و ژمارێکی دیکە لە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی بەشادری ئەم کۆبوونەوەیە دیدار و وتووێژ دەکەن . هەر وەها لە کۆبوونەوەی سێی قۆڵی وەزیرانی بەرگری ئێران ، روسیا و سوریا دوایین بارودۆخی ئەو وڵاتە و بەهێزکردنەوەی هاوڕەوتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم لێک ئەدریتەوە