ÎranNûçeRojhilatanavin

SORANİ- کەماڵوەندی: گرووپی ١+٥ هەندێ ئە ستۆگریی تایبەتی بەرامبەر بە سەر لە نوێ داڕشتنەوەی ڕیاکتۆری ئەراک قەبووڵ کردووە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: بێتوو لایەنی بەرامبەر بەڵێنەکانیشی بەجێ نەهێنێ، دیسان هەر پرۆسەی سەر لە نوێ داڕشتنەوەی ڕیاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک وەبەر هیچ کاریگەرییەک ناکەوێ.

“بێهرووز کەماڵوەندی” لە وتووێژ لەگەڵ ئیسنا وتیشی: لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و گرووپی ١+٥ دا، مەرجی ئاوی قورس بوونی ڕیاکتۆری ئەراک لە هەر سێ بواری ( فێنک کەرەوە، کاردانەوە، و هێواش کەرەوە) پارێزراوە و ئیمکاناتی تاقی کردنەوەی سووتەمەنیشی بۆ لەبەرچاو گیراوە.

کەماڵوەندی راشکاوانە رایگەیاند: مەرجی ئاوی قورس بوونی ڕیکاتۆری ئەراک بۆ ئێران مامەڵە و سەودایەکی پڕسوود بوو و لایەنی بەرامبەر هەندێ ئەستۆگریی تایبەتی بەرامبەر بە سەر لە نوێ داڕشتینەوەی ڕیاکتۆری ئەراک لە چوارچێوی بەڵگەی فەرمی قەبووڵ کردووە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە فرۆشرانی ئاوی قورسی ئێران وتی: فرۆشتنی ٧٠ تەن ئاوی قورس دەسکەوتی گەورە بوو بۆ ئێران و دانوستان بۆ بەردەوام بوونی ئەو فڕۆشتنە درێژەی هەیە و هەروەها بە پێی بەرجام، ئێران پێبەند کراوە بە فرۆشتنی ئاوی قورس بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

کەماڵوەندی هەروەها داسەپێندرانی بایکۆتی نائەتۆمی بە سەر ئێرانی دژ بە دەقی بەرجام زانی.

ئێران و گرووپی ١+٥ کە بریتییە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) ، ١٤ی ژولایی ٢٠١٥ ڕێککەوتننامەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام)ـیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران واژۆ و مۆر کرد. ئەم ڕێککەوتننامەیە ١٦ی ژولایی ٢٠١٦ گەیشتە قۆناغی جیبەجێ کرانەوە

Başa dön tuşu