İslami Davet Kurdi Bange İslami

SORANİ- گوێرزانەوەی تیرۆریستانی داعش لە ڕەقەی سووریاوە بە فڕۆکەی ئەمریکایی

“عەمار ئەسەد” نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند:؛ فڕۆکە ئەمریکاییەکان لە سووریا، تیرۆریستانی داعشی لە ڕەقەوە دەگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی نادیار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ “عەمار ئەسەد” وتی ؛ وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەت ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی فیلمی ساختە و درۆ و دەلەسە و هێنانە ئارای دەلیل و هۆکاری بێ بنەما هەوڵ دەدەن دەوڵەتی سووریا بە تاوانکار بناسێنن.

ئەم نوێنەرە سووریاییە بە ئاماژە بە لەقاو درانی جم و جۆڵەکانی ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانی دەرکەری ڕاپۆرتی ساختە دژ بە دەوڵەتی سووریا لەمەڕ ئەوەی کە ئەم دەوڵەتە چەکی شیمیایی دژ بە خەڵکی سووریا بەکار هێناوە، ڕایگەیاند؛ ئەم راپۆرتانە بە مەبەستی زەبردان لە حکومەتی جەماوەرسالاری ئەم وڵاتە لە دەرەوەی سووریا و لە ژێر چاوەدێریی ناوەندێکی ناسراو بە “کڵاوسپییەکان” ئامادە دەکرێن کە لە بواری بەرهەم هێاننی فیلمی پڕسۆز و گریان بە دەکارهێنانی تەرمی خەیاڵیی منداڵان لە چەن وڵات چالاکی دەکات.

ئەسەد بانگەشەی ئەوەی کە دەوڵەتی سووریا چەکی شیمایی بەکار هێناوەی بە بیانوویی دوژمنان زانی بۆ دژایەتی کردنی ئەم دەوڵەتە و ڕایگەیاند؛ باروودۆخی ئێستای سووریا وەک باروودۆخی ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وایە کە هێزی ئەمریکایی بە بیانوویی بوونی چەکی شیمیایی لە ئێراق پەلاماری ئەم وڵاتەیان دا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژی شەممەی چاوەدێری مافی مرۆ ڤی سووریا، ژوەنی ڕابردوو لە کاتی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری ڕەقە ( باکووری سووریا) ٢٩٠ کەسی مەدەنی کوژران کە ٤٦ کەسیان منداڵ بوون

Exit mobile version