NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- گیان لە دەست دانی حەوت خەڵکی مەدەنیی سووریایی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی

حەوت کەسی مەدەنی سووریایی بە هۆی پەلامارەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە شاری ڕەقە هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی ئەلعەهد؛ ناوەندی ڕێکخستنی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە ناو دژە تیرۆر بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ناوچەی “الجامع القدیم”ی شاری ڕەقەیان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوویش گوندەکانی “باروودە” و “دبسی عەفنان”یان لە ڕۆژاوای ڕەقە دایە بەر پەلامار کە ئەو پەلامارانە بووە هۆی کوژرانی ١٨ کەسی مەدەنی.

“جەیمز ماتیس” وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا پێشتر بە ئاماژە بەوەی کە هیچ ڕێگایەک نییە کە پێشگری بکات بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە شەڕی بە قسەی ئەو دژ بە تیرۆریستان لە سووریا و ئێراقدا، ناوبراو هەروەها بانگەشەی کردبوو کە ئەمریکا هەوڵی مرۆڤدۆستانەی خۆی دەدات بۆ پێشگری بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لەم وڵاتە شەڕوێکەوتووانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بە مەبەستی ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی “بەشار ئەسەد”ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە

Başa dön tuşu