ÎranNûçeRojhilatanavin

پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕووداوی کانگە لە پارێزگەی گوڵستان

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای گیان لە دەست دانی ژمارێک لە کرێکارانی کانگە لە ڕووداوی تەقینەوەی کانگەی بەردەخەڵووز لە پارێزگەی گوڵستان ، ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی سەرەخۆشی کرد و پێی داگرت: پێویستە هەموو هەناگوێکی گونجاو بۆ رزگار کردنی گیانی گیرۆدەبووان هەڵگیردرێت.

“حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ” ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لەم پەیامەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی کانگە لە پارێزگەی گوڵستان کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارێک کرێکاری چەوساوەی کانگە و گیرۆدە بوونی ژمارێکی دیکەیان، دڵ و دەروونی منی پڕ لە خەم و پەژارە کرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها پێداگری کرد لە سەر ئەوەی کە دەبێ ئەوەی تە گبیری پێویست بێ بۆ ڕزگار کردنی کرێکارانی گیرۆدە لە نێو ئەو کانگەیەی پارێزگەی گوڵستان بگیردرێتە بەر و  هەروەها داوای لە خوای گەورە کرد سەبر و ئارامی ببەخشێ بە دڵی بنەماڵەکانیان و هیوای خواست گیرۆدەبوانیش هەرچی زووتر ڕزگار ببن.
بە هۆی تەقینەوەی کانگەی بەردەخەڵووزی “زمستان یۆرت”ی ئازادشەهر” لە پارێزگەی گوڵستان کە ڕۆژی چوارشەممە ڕووی دا، تا ئێستا ٢٢ کرێکاری کانگە کوژراون و پتر لە ٧٠ کەسیشیان بریندار بوونە.
دەگوترێ کە نزیکەی ٣٥ کرێکاری دیکەیش لەو کانگەیەدا گیرۆدە بوونە. هەڵمەتی فریاگوزاری بۆ ڕزگار کردنی کرێکارانی گیرۆدە لە نێو ئەو کانگەیە درێژەی هەیە.
کانگەی بەردەخەڵووزی ئازادشەهر لە ٩٠ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی گورگانی ناوەندی پارێزگەی گوڵستاندایە

Başa dön tuşu