ÎranNûçeRojhilatanavin

داوای دامەزراندنی هێڵی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان تاران-مەدریددا

یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگی، پیشە دەستیەکان و گەشتیاری ئێران بۆ کاروباری گەشتیاری، خوازیاری دامەزراندنی هێڵی ئاسمانیی ڕاستەخۆی نێوان تاران و مەدرید بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، مورتەزا ڕەحمانی موەحید یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگیی ئێران بۆ کاروباری گەشتیاری لەدیدار لەگەڵ ماتیلدە پاستۆرا یاریدەری سەرۆکی کاروباری گەشتیاری لە وەزارەتی تیجارەت و گەشتیاری ئیسپانیا لە مەدرید، ئاماژەی کردە پەیوەندیی شیاوی نێوان دوو وڵات و وتی: سەفەری سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگیی ئێران بۆ ئیسپانیا لەساڵی٢٠١٤و سەفەری هاوتا ئیسپانییەکەی لە ساڵی٢٠١٥ بۆ تاران، ئاستی پەیوەندیی گەشتیاری دوو وڵاتی بەرز کردۆتەوە.

ماتیلدە پاستۆرا یاریدەری وەزیری بازرگانی و گەشتیاری ئیسپانیا بۆ کاروباری گەشتیاریش بەپێداگری لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و بەسەرنجدان بە پەیوەندیی شیاوی تاران لەگەڵ یەکێتی ئوروپا، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی دەورگێڕانی خاوەن سەرمایە ئیسپانیەکان لەژێرخانەکانی ئێراندا بوو.

یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگیی ئێران بۆ کاروباری گەشتیاریی ئێران بۆ بەشداری لە سەت و پێنجەمین دانیشتنی ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری سەردانی مەدریدی ناوەندی ئەو ڕێکخراوەی کردووە

Başa dön tuşu