NûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- وەزیری بەرگری سوریا ڕایەگیاند: گەلاڵەی تاقمە ڕەشەکوژەکانیی سوریا شکستی هێناوە و ژیانی خەڵکیی گەڕاوەتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی خۆیەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،” ئەلعیماد فەهد جاسم ئەلفەریج” وەزیری بەرگری سوریا سێ شەممە شەو بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنیی سوپای ئەو وڵاتە بە ئاماژە بە سەرکەتنی سوپا لە شەڕی دژی ترۆریستان وتی: گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی سوریا ، تێکڕووخانیی گەڵالەی ترۆریستی و بە دەست گرتنی دەستپێشخەریی سوپا لە گۆڕەپانیی شەڕ وتێکهەڵچوونەکان لە گرنگترین نیشانەکانی  شکستی ترۆریستان لەو وڵاتەیە . ئەلفەریج بە ئاماژە بە سەرکەوتنە ستراتژیکەکانیی سوپای سوریا بە پشتگریی هاوپەیمانەکانیی خۆی لە وان ئازادیی حەڵەب وتیشی: زۆرتری ناوچە داگیر کراوەکان، ئازاد کراون وپاشماوەی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ناوچە گەلێکیی بەرتەسک لە خاکی سوریا دا لەژێر گەمارو دان .

جێگری فەرماندەری گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانیی سوریا بەڕاشکاوی وتی : سوپا باۆ ئازادیی نیشتمان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و پاوەجێی بۆ وڵات هەموو هەولێک ئەدات و بە دەستەڵات لە سەروەری و سەربەخۆیی سوریا بەرەڤانی دەکات

Başa dön tuşu