ÎranNûçeRojhilatanavin

دێهقان: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان گەورەترین هۆکاری بەر گرانە لە بەرانبەر هەڕەشەکانە

وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ، بەشداری زۆرینەیی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی نۆزدەی مای بە گە ورەترین هۆکاری بەر گرانە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی سیستمی زاڵیەتی خواز ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، ” سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان”وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوکۆڕی کارمەندانی ئەم وەزاڕەتخانەیە ، بەئاماژە دان بە دۆخی ناوچە وپیلانە مەترسیدارەکان کە ئەمریکا ، ڕژێمی زاێونی و ڕژیمی ئالی سەعود بۆ درێژەی قەیران ، شەڕ وخوێنڕشتن لە ناوچە لە چوارچێوەی ناتۆی عەرەبی گەڵاڵە ڕێژیان کردووە  وتی: بە نومایش دانی یەکیەتی ، یەکگرتوویی ودەسەڵاتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم ، ئێران توانایی دەبێت ئەم پیلانە شەڕاشویانانە پۆچەڵ بکاتەوە.

سەردار سەرتیپ دێهقان وتی: حەماسەی بەشداری خەڵک لەبەردەم سەندوقەکانی دەنگ وەرگرتن لە ڕۆژی هەینی ، دەستە بەری ژیان و مانەوەی  ئینقلابی ئیسلامیە وبەردەوامی پێدەری پێشکەوتن ، عیزت وسەبەرزی ئێڕانی ئیسلامی دەبێت.

هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتی ، پێنجەمین خۆلی شوراکانی ئیسلامی شار وگوند ، هەینی نۆزدەی مای دووهەزارو هەفدە بەڕێوە دەچێت

Başa dön tuşu