ÎranNûçeRojhilatanavin

دەنگە شە وبانگەشەی هەڵبژاردنی شەش بەربژاری سەرۆک کۆماریی ئێران

ڕێگای چوونەدەر لە قەیرانی ئابووری و پرسی بێکاری هەروا دروشمی بانگەشەی شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانە.

حەسەن ڕۆحانی بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیمانەی بانگەشەکەی لەتاران، بەئاماژە بەوەی کە لە بارودۆخی هەستیاری ئێستادا چارەنووسی گەلی ئێران، دیاری دەکرێ، وتی: “ئەگەر هەموو خەڵک بێنە بەردم سندوقەکانی دەنگدان، بێگومان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو دەبین”.

ڕۆحانی هەروەها هاتنەدی ئاسایشی ڕاستەقینە لەکۆمەڵگای گەڕاندەوە بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی لەنێو گشت کۆمەڵگادا و تی: پێشکەوتنی ئێران لەسای زانست و تەکنۆلۆژیا و پەیوەندیی لەگەڵ جیهان دایەو هیچ وڵاتێک بە تەریک خرانەوە نەیتوانیوە پێشکەوتن بەدەست بێنێ.

مستەفا ئاقامیرسەلیم بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش لەوتاردانەکەی لەنێو خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان(ناوەندی ئێران) هیوای خواست؛ بەیەکڕیزی بکرێ گیروگرفتەکانی بەردەم کۆمەڵگا چارەسەر بکرێ.

ئاقامیرسەلیم جارێکی دیکە ئاماژەی کردە پرسی بێکاری و وتی: سەنەدی سیاسەتگەلی ئابووریی خۆڕاگرانە لە وڵات ئامادەکراوەو باشترین ڕێگاچارەی گیروگرفتە ئابوورییەکانی وڵاتە.

ئیبراهیم رەئیسی سادات یەکێکی دیکە لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش رۆژی سێ شەممە لەنێو خەڵکی زاهیدان(ڕۆژهەڵاتی ئێران) دا وتی: چاوبڕینە بیانیەکان، ڕێکاری چارەسەریی گرفتەکانی وڵات نابێ. رەئیسی هەروەها دوێشەو لە پارێزگای کرمان(ناوەندی ئێران) وتی: گرفتی وڵات کەمبوونی نەخدینە، ئیمکانات، ئاو، پاشەکەوت و سەرچاوە نییە، کێشەی سەرەکیی لاوازبوونی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕیی وئابوورییە.

ئیسحاق جەهانگیری بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران دوێشەو لە پرۆگرامی تەلەفزیۆنیی وتووێژ لەگەڵ ئێرانیانی دەرەوەی وڵات، هەڵبژاردنەکانی بە بەهاری سیاسەتی ئێران ناوبرد و وتی: ئێرانیانی دەرەوەی وڵات وەک سەرمایەیەکی مەزن و نوێنەری کولتور و ژیاری ئێرانی دەتوانن کار و هەنگاوی مەزنی ئابووریی هەڵبگرن. جەهانگیری وتیشی: زانستوەرانی ئێرانی دەتوانن بۆ گەشەپێدانی زانستی و تەکنۆلۆژیا لەگەڵ زانکۆ ئێرانییەکان هاوکارییان هەبێت.

محەممەد باقری قالیباف بەربژارێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیش ڕۆژی سێ شەممە لە پارێزگای خوزستان(باشووری ڕۆژاوای ئێران) دەستی کرد بە داکۆکی لە کردەوەی ١٢ ساڵانی خۆی لە شارەوانی تاران و وتی: لەو ماوەدا، مەودای نێوان باکور و باشووری شاری تاران کەمترکراوە. قالیباف هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگای ئیسلامی و هاتنەدی حکومەتی ئیسلامی بەدوو هەنگاوی بنەڕەتی ناوبرد و وتی: ئەگەر نەتوانین حکومەتی ئیسلامی پێک بێنین و دەوڵەت سازی بکەین کۆمەڵگا چاکسازی لەسەر ناکرێ .

مستەفا هاشمی تەبا شەشەمین بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە کەناڵی دووی سەداوسیمای ئێران، وتی: بە جێ بەجێ کرانی ئابووریی خۆڕاگرانە، بەرهەم هێنان، هەناردە وگەشتیاری دەکرێ لەماوەی دە ساڵدا ئابووریی ، بگەیێندرێتە ئاستێکی باڵاو داهاتی خەڵک و حکومەت زیاد بکرێ. هاشمی تەبا وتیشی: لەمەڕ ئابووریی خۆڕاگرانە دەبێ بەرهەم هێنان بکرێ هەتا توانای هەناردە بۆ وڵاتانی جیهان بەرز بکرێتەوە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران١٩ی مای٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ

Başa dön tuşu