ÎranNûçeRojhilatanavinSûriye

SORANİ- گەیشتنی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سووریا

” جەواد تورکئابادی ” باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سووریا گەیشتە “دیمەشق”ی پێتەختی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سێ شەممە شەوی ئیرنا ، ” جەواد تورک ئابادی” کە جێنشینی ” محەممەد ڕەزا ڕەئووف شیبانی” باڵوێزی پێشووی   ئێران لە سوریا دا بووە ، بە پێشوازی بەرپرسانی ئێرانی و سوری گەییشتە پێتەختی سوریا.

” ریما قادری” وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوریا بە ئامادە بوون لە فڕۆکە خانەی دیمەشق لە باڵوێزی نوێی ۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا دا پێشوازی کرد .  ” تورک ئابادی ” پیش لە وە ، بۆماوەی چوار ساڵ باڵوێزی ئیران لە سودان بووە و باڵوێزی ئێران لە بەحرەین و نیجریا و کارداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوەیت لە پۆستەکانی دیکەی ” جەواد تۆرک ئابادی ” بووە . سەرۆکایەتی فەرمانگەی یەکەمی باکووری و ڕۆژئاوای ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران یش لە پۆستەکانی دیکەی ” جەواد تورک ئابادی” لە دەزگەی دیپلۆماسی ئێران دا بووە . کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت میحوەری خۆڕاگری رۆلی گرینگی لە شەر دەژی ترۆریسمی تەکفیری لە سوریا دا هەیە . کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای “بەشار ئەسەد ” ، سەرۆک کۆماری سوریا یارمەتی مۆستەشاریی ئاراستەی سەربازییەکانی ئەوڵاتە دەکات

Başa dön tuşu