BehreynMafên MirovanNûçeRojhilatanavin

ئالی خەلیفە، شێخ عیسا قاسمی لەماڵەکەی خۆیدا زیندانی کرد

وەزارەتی ناوخۆی ڕژێمی ئالی خەلیفە وتی : هێزی ئاسایشی ئەم ڕژێمە دوای ئەوەی پەلاماریان کردە ناو ماڵی شێخ عیساقاسم مامۆستای باڵای شیعەکانی بەحرەینی و چەند کاتژمێریش لەگەڵ لایەنگرانی تێکهەڵچوون، ناوبراویان لە نێوماڵەکەی دا گەمارۆ دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی بەرحرەینییش ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند هێزی ئاسایشیی ئالی خەلیفە  ، 150 لاوی بەحرەینیان کەلەماڵەکەی شێخ عیساقاسم دا بوون  گرت .

لەلایەکی ترەوە باقر دەرویش  سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی مەیادین وتی  :

خەڵکی بەحرەین بەرپرسایەتی ڕاستەوخۆی ئەم  چەشنە هەوڵانەیان خستوەتە  ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە و دەوڵەتی ئەمریکا، بەریتانیا و عەرەبستان و ئیمارات  .

هەرلەم حاڵەدا   کۆی مامۆستایانی موسوڵمانی لوبنانی  لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان،  خەڵکی بەحرەینیان بانگ کرد بۆ هاتنە نێو سەقامەکان  بەمەبەستی بەرگری کردن لە شێخ عیسا قاسم  .

کۆبوونەوەی  مامۆستایانی  موسوڵمان لە لوبنان  هەروەها لە بێ دەنگە کردنی نێودەوڵەتی  لە پێوەندی لەگەڵ ئەو شتەی کە لە بەحرەین خەریکە ڕوو دەدات، ڕق و نەفرەتی دەربڕی  و لەسەر هاوپشتی خۆِی  لەگەڵ شێخ عیسا قاسم  و داکۆکی کردن لەو  پێداگری کرد .

ڕژێمی ئالی خەلیفە  ڕۆژی یەکشەممە  حوکمی ساڵێک لەبەند کران و دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانی  بۆ شێخ عیساقاسم بڕییەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک  .

بەحرەین لە ساڵی 2011ەوە تائێستا بەرەوڕووی  قەیرانی ناڕەزایەتیی گشتی لە سیاسەتەکانی  سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە

Başa dön tuşu