جەختکردن لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە کاتی دیاری کراو دا
سەرۆک کۆماری ئێراق جەختیکرد لە سەر پێویستیی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا .
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق مارچی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆن ، ” فوئاد مەعسووم” سەرۆک کۆماری ئێراق لە دیداری نوری مەلێکی ، ئەیاد عەلەوی و ئۆسامە نۆجەیفی جێگرەکانی خۆی ، وێرای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئاسایشی ئێراق ، خوازیاری فەراهەم کردنی بارودۆخ بۆ دەستەبەری هاتنە دی بەرێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراودا بوون .
سەرۆک کۆماری ئێراق و جێگرەکانی لەم دیدارە ، بەڕێزگرتن لەو سەرکەوتنانەی دەست کەوتووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە شەڕ دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ، جەختیکرد لە سەر پێویستی توندتربوونەوەی ڕێو شۆێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل و ئاوارەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی نیشتمانی و پشتگری نێو دەوڵەتی بۆ پاراستنی پاوەجێی و بنیات نانەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان لە ئێراق دا .
“یەحیا ڕەسول” وتە بیژی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ڕایگەیاند ، هێزە ئاسایشییەکان لە پێشڕەوی خۆیان بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوایی مووسڵ دەیان ترۆریست یان کووشتوە . ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە ئێراقییەکان بۆ ئازادی گوندەکانی “دیجلە ،حسونە و حەواس” کە گرینگایەتی ستراتژیکی بۆ زاڵبوون لە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ و ئازادی ئەوانیان هەیە ، دەستپێکراوە