خۆشرۆ: ئافرەتان بوونەتە قوربانی سەرەکی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینن
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئافرەتانی بە یەکێک لە قوربانیانی سەرەکیی قەیرانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئێرنا، غوڵامعەلی خۆشرۆ لە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کەبەمەبەستی پرسی توندوتیژی بەدژی ئافرەتان لە تێکهەڵچوونەکان بەڕێوە چوو، وێڕای پەژارە دەربڕین
لەدرێژەی قەیرانەکانی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕەوڕووی ترس و تۆقانێکی مەزن بوون کە لەبەر هەوڵگەلێک کە بە پێی بیرۆڕای تەکفیری تاقمەکانی تیرۆریستی و توندڕەوییە، ژیان دەبەنەسەر .
خۆشرۆ وتیشی: تاقمەکانی تیرۆریستی بەشێوازێکی ڕێکخراوە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئافرەتان بەشێوەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا و کەڵک وەرگرتن لەوان وەک کۆیلەی جنسی، ئافرەتان دەخەنە بەر زوڵم و ستەمی خۆیان .
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگری کرد: ئافرەتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕەوشێکی پڕ لە ترس و تۆقان ، ترساندنی لە بیانییەکان و ڕەگەزپەرەستی، بەڕاستی دەبنە یەکەمین و گرینگترین قوربانی .
خۆشرۆ وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵس و کەوتی دووفاقیانەی نێونەتەوەیی بەرامبەر پرسی ئافرەتان لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین وتی : سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بەدژی خەڵکی فەلەستین و درێژەی گەمارۆی زاڵمانەی کەرتی غەززە ، بنپێکردنی ئاشکرای مافی فەلەستینییەکان لەوان ئافرەتانی فەلەستنیییە.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوشی نالەباری یەمەن وتی : ئافرەتانی ئەم وڵاتە هەروا بەرەوڕووی پەلاماری بێ بەزەییانەی ڕژێمی سعودی دان .
خۆشرۆ بە ئاماژەدان بەمەی کە پەلاماری عەرەبستانی سعودی بۆسەر یەمەن لە دوو ساڵی ڕابردوو زۆرتر لە دە هەزار کوژراو و حەڤدە هەزار برینداری لێکەوتەوە، وتی : دووهەزار و 260 منداڵ و هەزارو 677 ئافرەتی یەمەنی لە ریزی قوربانیانی تاوانکاراییەکانی ڕژێمی سعودی دان