BehreynNûçeRojhilatanavin

داخوازی فرەتر لە هەشتا زانای ئائینی بۆ ڕاگیرانی دادگەیی کردنی شێخ “عیسا قاسم”

فرەتر لە هەشتا کەس لە زانایانی ئائینی لە بەریتانیا لە ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین داوایان کردکە دادگەیی کرانی شێخ ” عیسا قاسم” ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕابگریت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ” ئەلبەحرەین ئەلیوم” لەگەڵ نێزیک بوونەوە لە ڕۆژی دادگەیی کرانی شێخ عیسا قاسم ، فرەتر لە هەشتا زانای ئایینی لە بەریتانیا ڕایانگەیاند ناوبراو یەکێ لە گەورەترین زانایان وکەسایەتیەکانی ئۆمەتی ئیسلامیە. ئەم زانایانە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی توند لە بارەی دۆخی شێخ عیسا قاسم پیداگریان کرد هەرجۆرە زیان دران لەناوبراو ، کێشەو زیانی گەورەی بەدواوە دەبێت. دادگەی مۆحاکیمە کرانی شێخ عیسا قاسم بڕیارە  حەوتی مانگی مای ئەمساڵ بەڕێوە بچێت. لە نێزیک بە دەمانگ لەمەوپێش کە دەوڵەتی بەحرەین ، وەرگرتنی مافی هاووڵاتی بوونی شێخ عیسا قاسمی هەڵوەشاندوەتەوە ، خەڵکی ئەم وڵاتە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە م کردەوەیەی ڕژێم، لەبەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم لەناوچەی ئەلدراز مانیان گرتووە. دەوڵەتی بەحرەین بڕیاربوو پازدەی مانگی مارسی دووهەزاروحەفدە حوکمی شێخ عیسا قاسمیان بە تاوانی پڕوپووچی پولشویی دەرکرد، بەڵام بە خستنە ژێر گوشار لە لاەین بیرو هزری گشتیی ئەم وڵاتەوە ناچار بەپاشەکشی بوو ودادگەیی کرانی ناوبراوی خستە مانگی مای. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی ساڵی دووهەزارو یازدە شایەتی ئینقلابی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە . جەماوەر خوازیاری ئازادی ، دامەزرانی دادگەریی ولاچوونی هەڵاواردن وهاتنە سەرکاری نێزمێکی هەڵبژێردراو لەم وڵاتەن

Başa dön tuşu