IraqNûçeRojhilatanavin

داوا بۆ پێشاندرانی ئازایەتی خەباتکارانی ئێراقی لەشەڕی دژ بە تیرۆریزم

باڵوێزی ئێران لە ئێراق داوای لە سینەماکارانی ئێراقی کرد، ئازایەتی خەباتکارانی ئێراقی لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم، بەتایبەت داعش پێشان بدەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی  ئیرنا، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە ئێراق دوێشەو لەڕێوڕەسمی دەسپێکرانی حەوتەی فیلمی ئێران لە بەغدا، بەئاماژە بە کارتێکەری بەهێزی سینەما، شانۆ و تەلەفزیۆن لە گواستنەوەی بیروڕاکان، ڕوو لە سینەماکارانی ئێرانی و ئێراقی وتی: ئامادەبوونی هونەرمەندانی ئێراقی لە ئێران بەبۆنەی جۆراوجۆر و ئامادەبوونی بلیمەتانی ئێرانی لە ئێراق، نیشانەی پەیوەندیی قووڵی دوو وڵاتە.

ئیرەج مەسجدی وێڕای دەربڕینی هیواداریی بە پەرەی زیاتری پەیوەندییە کولتوری وهونەریەکانی ئێران وئێراق، داوای لە کاربەدەستانی ئەو بوارە کرد بۆ پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو نەتەوە، هەوڵ بدەن.

فوزی ئەلئەتروشی جێگری وەزیری فەرهەنگی ئێراقیش هیوای خواست، فستیڤاڵی فیلمی ئێران لە بەغدا دەسپێکێک بێ بۆ هاوکاریی بەرفراوانی هونەری و سینەمایی دوو وڵات.

جێگری وەزیری فەرهەنگی ئێراق، بەڕێوەچوونی حەوتەی فیلمی ئێران لە بەغدای لەچوارچێوەی جێ بەجێ کردنی یادداشتی تەبایی فەرهەنگی ساڵی٢٠١٥ی نێوان ئێران و ئێراق لێکدایەوە و جەختی کرد لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەشی نێوان ئێران و ئێراق بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمە بەنرخەکان لە بواری سینەمادا.

حەوتەی سینەمای ئێران رۆژی سێ شەممە لەسەر دەسپێشخەریی ئیدارەی سینەما و شانۆی ئێراق، هاوکاری ڕاوێژکاریی فەرهەنگی و نوێنەرایەتی ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەغداو هەروەها یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێراق دەسپێکرا

Başa dön tuşu