ÎranNûçeRojhilatanavin

درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بەربژارانی سەرۆک کۆماریی ئێران

بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ڕۆژی چوارشەممەش لە بەرنامەکانی تەبلیغاتی خۆیان دا ، ئامانج و هەڵس و کەوتەکانی داهاتووی خویان شی کردەوە.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران نۆزدەی مانگی مەی  ساڵی 2017 بەڕێوە دەچێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی سادات بەربژاری هەڵبژاردنی  سەرۆک کۆماریی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە شەهریار لە ڕۆژاوای ئێران وتی  : بە تواناییەکانی ئێستای وڵات  چارەسەرکردنی گرفتەکان و دانانی  ئیش و کار بۆ بە ملوێنان کەس  مومکینە. رەئیسی وتیشی:  چاوی ئێمە  بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە دەستی توانای گەلەکەمانە.

مستەفا هاشمی تەبا  بەربژاری دوازدەهەمین  خولی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی سێی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئیران سەبارەت بە دانانی دەرفەتی ئیش و کار لە ناوچە سەرسنوورییەکان وتی  : پاراستنی سەرچاوەکانی سرووشتی و پێشگیری کردن لە پیس کەرەکانی ژینگە بە تایبەت لەناوچەکانی خاوەن نەوت، سەرەکییە.

هاشمی تەبا  هەروەها سەرنجدان بە سیاسەتی ئابووری خۆڕاگرانەی  بە نەخشەی ڕێگەی ئابووری ئێران وەسف کرد.

محەممەد باقر قالیباف  بەربژارێکی دیکەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش  ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ وڕەسمێک دا لە تاران وێڕای پێداگری لەسەر هەوڵدان بۆ سڕینەوەی هەژاری لە وڵات  وتی : ئەمڕۆ گرینگترین قەیرانی وڵات بێکاری و ئیش و کارە و ئەگەر بتوانین لەڕێگەی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە سەرکەوین  پێشمان بە هاتنەدی یەکێک لەقەیرانەکانی کۆمەڵایەتی گرتووە  .

قالیباف هەروەها لەسەر دووپات کردنەوەی بەڵێنی خۆی سەبارەت بە چێکردنی پێنج ملوێن دەرفەتی کار لە چوار ساڵی داهاتوو پێداگری کرد  .

مستەفا ئاقا میر سەلیم  بەربژارێکی دیکەی  هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش  ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژی ڕادیۆیی لەگەڵ ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران ،  هاتنە دی  ڕەوشی مەجازی  لەماوەی چەند دەیەی ڕابردووی  بە یەکێک لە گەورەترین  هێماکانی  گۆڕانکاریی جیهانی زانی و بە ئاماژە بە کارتێکەریەکەی بە تەوەرەی جۆربەجۆری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی ، ئابووری، سیاسی و تەنانەت ئاسایشی و بەرگری لە گۆڕەپانی  نێودەوڵەتی وتی : دەبێ دەوڵەتەکان لەم دەرفەتە بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆیان کەێک وەرگرن.

حەسەن روحانی بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش  ڕۆژی چوارشەممە لە نێو کۆڕی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی یەکێک لە هێماکانی دەسەڵاتی ئێران  سندووقی هەڵبژاردنە وتی : لەم هەڵبژاردنە  نیزیکەی  55 ملوێن   کەسی خاوەن مەرجی دەنگدانمان هەیە  کە دەبێ هەوڵ بدەین هەتا لانیکەم  چل ملوێن کەس  لە کەسانی خاوەن مەرج بێنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان، لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو سەتی حەفتا وسێ  خاوەن مەرجمان هەبوو کە ئەگەر لەم خولەدا بگاتە سەدی هەشتا  بۆ ئێمە جێی خۆشحاڵی و شانازی دەبێت .

ئیسحاق جەهانگیری  یەکێکی تر لە بەربژارانی  هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش  ڕۆژی چوارشەممە لە نێو کۆڕی  پەیامنێران دا وتی  : ئامادەبوونی خەڵک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستییەکی  گرینگ و پێویستە و هەر کەسێکی هۆگر  دەبێ  یارمەتی بدات  بۆ ئەوەی  ئامادەبوونی خەڵک لە هەڵبژاردن بە شەوق و بە تین بێت  .

جەهانگیری هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی فرانس پرێس وتی  :  ئێرانییەکان سەرباری  ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی لەلایەن دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دی هات ،  دەنگ دەدەن  بە بەدیهێنانی ڕەوش و کردنەوەی هەموو دەرگاکان بەسەر دونیا

Başa dön tuşu